Erbil 31°C یەکشەممە 05 تەمووز 18:23

بزووتنەوەی حەماس بە پێشنیاری ئاگربەست لە غەزە رازی بوو

کوردستان TV
100%

بزووتنەوەی حەماس بە بەڵێ وەڵامی نوێترین پێشنیاری هەردوو وڵاتی میسڕ و قەتەڕی داوەتەوە سەبارەت بە راگەیاندنی ئاگربەست لە غەزە و ئازادكردنی بارمتە ئیسڕائیلییەكان.

ئەمڕۆ دووشەممە شاندی بزووتنەوەی حەماس لە دانوستانەكانی قاهیرەدا، وەڵامی بەڵێیان بۆ پێشنیارەكە داوەتەوە، ئەمە دوای ئەوەی پێشتر گرووپەكانی دیكەی فەڵەستین رەزامەندییان لەسەر پێشنیارەكە دابوو.

پێشنیارە نوێیەكە پشتی بە داواكارییەكانی ستیف ویتكۆف نێردەی ئەمریكا بەستووە كە خۆی لە راگەیاندنی 60 رۆژی ئاگربەست و هەروەها ئازادكردنی دیلە ئیسڕائیلییەكان بە دوو وەجبە دەبینێتەوە.

لە پێشنیارە نوێیەكەدا هەروەها هاتووە، پێویستە بەپەلە شەڕ لە غەزە رابگیرێت و هەروەها بەبێ هیچ بەربەستێك رێگە بە گەیاندنی هاوكارییە مرۆییەكان بۆ غەزە بدرێت.

جیهان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.