بەرپرسێکی فەلەستینی ئاگادار لە دانوستانەکان بە ئاژانسی "فرانس پرێس"ی راگەیاندووه، شاندی بزووتنەوەی حەماس لە قاهیرە پێشنیارێکی نوێی لە نێوەندگرانی میسر و قەتەر سەبارەت بە رێککەوتنی ئاگربەست لە کەرتی غەززە پێگەیشتووه، ئه‌وه‌ش له‌پێناوی رێگرتن له داگیركردنی غه‌زه.
ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه 18ی ئاب، ئاژانسی "فرانس پرێس" بڵاویكردووه‌ته‌وه: ئەو بەرپرسە کە نەیویست ناوی ئاشکرا بکرێت، ئاماژەی بەوەکردووە: "شاندی حەماس لە قاهیرە بە سەرۆکایەتی خەلیل ئەلحەیا، پێشنیازێکی نوێیان لە نێوه‌ندگیرانی میسر و قەتەر وەرگرتووه بۆ مه‌به‌ستی ئاگربەست".
روونیشیکردەوە، ئەو پێشنیازە "لەسەر بنەمای پێشنیازی ئەم دواییەی "ستیڤ ویتکۆف"، نێردەی ئەمه‌ریکایە، کە داوای ئاگربەستی 60 رۆژە و ئازادکردنی زیندانیانی ئیسرائیلی دەکات بە دوو قۆناغ ."
ئه‌وه‌ش خراوه‌ته‌ڕوو: رێککەوتنه‌كه چوارچێوەییە بۆ دەستپێکردنی دانوستانی ناڕاستەوخۆ لە نێوان هەردوو لایەنی "ئیسرائیل و حەماس" سەبارەت بە ئاگربەستی هەمیشەیی.
سەرچاوەیەک لە بزووتنەوەی حه‌ماس بۆ ئاژانسی فرانس پرێسی پشتڕاستکردەوە کە نوێنەرانی میسر و قەتەر دەستپێشخەرییەکی نوێیان گەیاندووه‌ته ده‌ستیان کە رێککەوتنێکی بەشەکی بۆ ئاگربەست لەخۆدەگرێت.
ئاماژەی بەوەشکردووه، دەستپێشخەرییەکە بریتییە لە ئاگربەستێکی کاتی بۆ ماوەی 60 رۆژ، لەو ماوەیەدا 10 ئیسرائیلیی زیندوو ئازاد دەکرێن، هەروەها ژمارەیەک تەرم (لە بارمتە کوژراوەکان) رادەست دەکرێنه‌وه.
ئه‌وه‌ش هاتووه: دواتر له قۆناغی داهاتوودا دانوستانی دەستبەجێ بۆ رێککەوتنێکی گشتگیرتر دەکرێت، ئه‌وه‌ش دوای دڵنیابوون لە به‌ڕێوه‌چوونی سه‌ركه‌وتووانه‌ی ئاگربه‌ستی به‌شه‌كی له‌نێوان هه‌ردوولا "حه‌ماس و ئیسرائیل".
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.