ئەمشەو تۆنێلی دەربەندیخان بەڕووی سەرجەم شوفێران دادەخرێت و تاكو كاتژمێر 7ی بەیانی ناكرێتەوە.
لە ئاگادارییەكی هاتوچۆی سلێمانی هاتووە "ئەمشەو لە کاتژمێر 2ی بەرەبەیان تاوەکو كاتژمێر 7ی بەیانی تونێلی دەربەندیخان بە هەردوو ئاراستە دادەخرێت.
هەروەها هاتووە "داخستنی تۆنێلی دەربەندیخان بەمەبەستی شۆردن و پاککردنەوەی تونێلەکەیە".
هاتوچۆی سلێمانی داوای لە شۆفێران كرد، ئەمشەو تا بەیانی و كاتی كردنەوەی تۆنێلەكە، ڕێگە بەدیلەکان بە ئاگاییەوە بەکاربهێنن .
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.