لە كۆبوونەوەی ئەمڕۆی سەرۆكی دیوانی ئەنجوومەنی وەزیران لەگەڵ پارێزگار و بەرپرسی یەكە ئیداری و كارگێڕییەكانی پارێزگای هەولێر، جەخت لە پێشكەشكردنی خزمەتی زیاتر بە هاووڵاتییانی سنووری پارێزگای هەولێر كرایەوە.
ئەمڕۆ یەكشەممە ئومێد سەباح سەرۆكی دیوانی ئەنجوومەنی وەزیران لەگەڵ ئومێد خۆشناو پارێزگاری هەولێر و یەکە ئیداری و کارگێڕییەکان و بەرێوەبەرە گشتییەکانی پارێزگای هەولێر کۆبووەوە.
ئومێد سەباح سەرۆكی دیوانی ئەنجوومەنی وەزیران لەبارەی كۆبوونەوەكە رایگەیاند "لە چوارچێوەی فەرمانەکانی مەسرور بارزانی سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، لە کۆبوونەوەکەدا تیشکمان خستە سەر خزمەتکردنی زیاتر بە پارێزگای هەولێر کە پێویستە ھەموو ھەوڵەکان چڕبکرێنەوە بۆ خزمەتکردنی زیاتری ھاووڵاتيیان و ڕاپەڕاندنی کاروباری هاووڵاتیيان لە دامودەزگاکاندا".
ئومێد سەباح راشیگەیاند "ئاماژەمان بەوەش دا کە خزمەتکردنی هاووڵاتيیان ئەرکی لە پێشینەی حکوومەتی هەرێمی کوردستانە و سوپاسی پارێزگاری هەولێر و یەکە ئیداریی و کارگێریيەکان و بەڕێوەبەرە گشتییەکانمان کرد لە جێبەجێکردنی ئەرکەکانیان و خزمەتکردنی هاووڵاتیيانی پارێزگای هەولێر و دەروبەری".
سەرۆكی دیوانی ئەنجوومەنی وەزیران ئاماژەی بەوەش دا "ھەر لە کۆبوونەوەکەدا تیشک خرایە سەر پەرەپێدانی زیاتر بە پڕۆژە خزمەتگوزاريیەکانی سنووری پارێزگای هەولێر بە مەبەستی زیاتر خزمەتکردن بە هاووڵاتییانی پارێزگای هەولێر و دەوروبەری" .
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.