Erbil 31°C چوارشەممە 01 تەمووز 18:40

جێگری سەرۆكی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق: مووچەی مانگی شەش و حەوت ڕەوانە دەكرێت

کوردستان TV
100%

جێگری سەرۆكی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق رایگەیاند، كێشەی هەناردەكردنی نەوت و داهاتی ناوخۆ چارەسەركراوە، بۆیە هیچ بەربەستێك لەبەردەم نەناردنی مووچە نەماوە و مووچەی مانگی شەش و حەوت ڕەوانە دەكرێت.

شاخەوان عەبدوڵا جێگری سەرۆكی پەرلەمانی عێراق ئەمڕۆ یەكشەممە لە كۆنگرەیەكی رۆژنامەوانیدا گوتی: هیچ گرفتێک لە پرسی هەناردەکردنەوەی نەوتی هەرێمی کوردستان نەماوە و دۆسییەکانی دیکەش  چارەسەر بوون.

گوتیشی: بە دەستپێکردنەوەی هەناردەی نەوت، مووچەش خەرج دەکرێت.

شاخەوان عەبدوڵا هەروەها گوتی: لەسەر پرسی داهاتی نانەوتیش، حكوومەتی هەرێمی كوردستان نەرمییەكی زۆری نواندووە و ئەو كێشە بەتەواوەتی چارەسەر كراوە.

جێگری سەرۆكی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق جەختیشی كردەوە كە "هیچ مووچەیەک نافەوتێت و مووچەکانی مانگی شەش و حەوت ڕەوانە دەکرێن".

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.