ئالان حه‌مه سه‌عید وه‌زیری په‌روه‌رده‌ی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان رایگه‌یاند، رۆژی 21ی ئه‌م مانگه سێیه‌مین كۆڕبه‌ندی په‌روه‌رده‌یی له‌سه‌ر ئاستی كوردستان راده‌گه‌یه‌نین كه پشتئه‌ستووره به چۆنییه‌تی سوود وه‌رگرتن له تواناكانی زیره‌كی ده‌ستكردی سه‌رده‌م.
ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه 17ی ئاب، ئالان حه‌مه سه‌عید وه‌زیری په‌روه‌رده‌ی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانیدا بۆ ده‌زگاكانی راگه‌یاندن گوتی: كۆڕبه‌نده‌كه پلانی پلاتفۆڕمێكی په‌روه‌رده‌یی زۆر گرنگ و پڕ بایه‌خی تێدا ده‌خرێته‌ڕوو به‌تایبه‌تی بۆ بازنه‌ی یه‌كه‌م پۆله‌كانی یه‌ك و دوو سێ.
ئه‌وه‌شی خسته‌ڕوو: ئه‌وه‌ی ئێمه كردوومانه و له‌و كۆڕبه‌نده ده‌یخه‌ینه‌ڕوو له‌سه‌ر ئاستی رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست وێنه‌ی نه‌بووه و نه‌كراوه، بابه‌ته‌كه‌ش ئه‌وه‌یه چۆن فێربوون ببه‌ستینه‌وه به كارلێكی دیجیتاڵی سه‌رده‌میانه له رێگه‌ی ژیری ده‌ستكرده‌وه كه دواتر ده‌خرێته به‌رده‌ستی مامۆستایان و قوتابیان له ناوه‌نده‌كانی خوێندندا .
وه‌زیری په‌روه‌رده‌ی حكوومه‌تی هه‌رێم زیاتر گوتی: بۆ یه‌كه‌مجاره ئه‌م خزمه‌تگوزارییه دیجتاڵییه به‌رده‌ست ده‌بێت و بۆ ئه‌مساڵی خوێندن 2025-2026 ده‌خرێته خزمه‌تی فێربوونی زانستی له به‌شێك له ناوه‌نده‌كانی قوتابخانه‌كاندا و له رێگه‌ی سمارت بۆرد بابه‌ته‌كان ده‌خرێنه‌ڕوو، ئه‌مه‌ش وا ده‌كات كه مامۆستایان چیتر پشت به كتیبه‌كان نه‌به‌ستن و له‌سه‌ر ئه‌و پلاتفۆڕمه دیجیتاڵییه وانه‌كان بڵێنه‌وه.
ئالان حه‌مه سه‌عید ئه‌وه‌شی خسته‌ڕوو: پلاتفۆڕمه دیجیتاڵییه‌كه به‌شێوه‌یه‌ك ئاماده‌كراوه كه هه‌م هۆشیاری په‌روه‌رده‌یی تێدا بێت، هه‌م به‌جۆرێك بێت ره‌چاوی حه‌ز و مه‌زاجی قوتابی بكات له رێگه‌ی ره‌نگ و دیمه‌نه‌كانه‌وه، چونكه بابه‌ته‌كه بۆ بازنه‌ی یه‌كه‌مه كه پۆله‌كانی یه‌ك و دوو و سێی بنه‌ڕه‌تییه.
راشیگه‌یاند: له قۆناغه‌كانی داهاتوودا كار له‌سه‌ر بازنه‌ی دووه‌م و سێیه‌میش ده‌كرێت كه پۆله‌كانی تریش بگرێته‌وه و ئه‌وانیش سوودمه‌ند بن له‌و پلاتفۆڕمه دیجیتاڵییه په‌روه‌رده‌ییه.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.