بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی حەج و عومڕەی کوردستان له ئاگادارییه‌كدا عومڕه‌كارانی هه‌رێمی كوردستان ئاگادار ده‌كاته‌وه كه ئێستا له سعوودیه‌ن ناتوانن به‌رێگه‌ی ئاسمانی بگه‌ڕێنه‌وه، ئه‌ویش به‌هۆی چله‌ی ماته‌مینی ئیمام حوسێن گه‌شته‌كانی هێلی ئاسمانی عێراق به‌شێوه‌ی كاتیی راگیراون.
ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه 17ی ئاب، حه‌ج و عومڕه‌ی هه‌رێمی كوردستان له ئاگادارییه‌كه‌دا بڵاویكردووه‌ته‌وه: "ئاگاداری هەموو ئەو هاووڵاتیانەی هەرێمی کوردستان و کۆمپانیاکانی حەج و عومڕە دەکەین ئه‌و هاووڵاتیانه‌ی ئێستا له عه‌ره‌بستانی سعوودیه‌ن بە مەبەستی ئەنجامدانی گەشتی عومڕە، هێڵی ئاسمانیی عێراقی بەهۆی چلەی ماتەمینی (ئیمام حسێن) ڕەزای خۆی لەسەر بێت، هەموو گەشتەکانی چارتەری تا کاتێکی نادیار راگرتووە."
حه‌ج و عومره‌ی كوردستان ده‌شڵێت: "لێرەوە عومڕەکارانی کوردستان ئاگادار دەکەینەوە هەر عومڕەکارێك ئارەزوو ده‌کات بگەڕێتەوە ئەوا پێویستە هەماهەنگی بکات لەگەڵ ئەو کۆمپانیایەی کە لەگەڵی سەفەری کردووە تاوەکوو بە ڕێگەی وشکانی و بە پاس بگەڕێتەوە."
ئه‌وه‌ش خراوه‌ته‌ڕوو: "ئه‌و عومره‌كارانه‌شی کە نایانەوێت له ئێستادا بگەڕێنەوە پێویستە لەسەر کۆمپانیاکە شوێنی حەوانەوە و خواردن و خزمەتگوزارییەکان بۆیان دابین بکات تاوەکوو گەشتەکانی ئاسمانی دەست پێدەکەنەوە."
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتیی حه‌ج و عومره‌ی كوردستان هۆشداریش ده‌داته كۆمپانیاكانی حه‌ج و عومره و ده‌ڵێت : هەر کۆمپانیایەك بە ئەرکی خۆی هەڵنەستێت ڕووبەڕووی لێپێچینەوەی یاسایی و کارگێڕی دەبێتەوە و خەرجی ئەو عومڕەکارانەی کە لەوێن لەو بڕە پارەیە دەگەڕێندرێتەوە کە وەکوو بارمتە داویانە.
ئه‌وه‌شی ئاشكرا كردووه: ئێستا نزیکەی 16 هه‌زار عومڕەکاری عێراقی لەوێ ماونەتەوە کە لە نێویاندا نزیكه‌ی 2 هه‌زاریان عومڕەکاری هەرێمی کوردستانن.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.