Erbil 31°C چوارشەممە 01 تەمووز 17:48

لە چەمچەماڵ بەهۆی شەڕی دوو بنەماڵە کەسێک کوژرا و دوو کەسی دیکە بریندار بوون

کوردستان TV
100%

لە سنووری ناحیەی سەنگاو، بەهۆی کێشەیەکی کۆمەڵایەتییەوە شەڕەتەقە لەنێوان دوو بنەماڵەدا روویدا، بەهۆیەوە کەسێک گیانی لەدەست دا و دوو کەسی دیکەش بریندار بوون.

ئەمڕۆ یەکشەممە 17ـی ئابی 2025، ئارام مارف، بەڕێوەبەری ناحیەی سەنگاو بە ئیبراهیم حاجی رەفعەت پەیامنێری کوردستان تیڤی راگەیاند: لە سنووری ناحیەی سەنگاوی سەر بە قەزای چەمچەماڵ، شەڕەتەقە لەنێوان دوو بنەماڵە لە گوندەکانی دلگە و هەنارە ـی سنوورەکەدا روویداوە و بەهۆیەوە کەسێک گیانی لەدەست دا و دوو کەسی دیکەش بریندار بوون.

بەڕێوەبەری ناحیەی سەنگاو گوتیشی: "بەهۆی شەڕەکەوە کەسێک بەناوی "سەردار عەلی" لە گوندی هەنارە کوژراوە و دوو کەسی دیکەش لە گوندی دلگە بریندار بوون".
بەپێی زانیارییەکان، شەڕەکە بەهۆی کێشەیەکی کۆمەڵایەتییەوە بووە.

ئارام مارف ئاماژەی بەوە کرد، تەرمی کوژراوەکە رەوانەی پزیشکی دادی چەمچەماڵ کراوە و دوای توێکاری رادەستی کەسوکاری کراوەتەوە، دوو بریندارەکەش بۆ وەرگرتنی چارەسەر رەوانەی نەخۆشخانەکانی سلێمانی کراون.
 

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.