Erbil 31°C چوارشەممە 01 تەمووز 22:06

نەتانیاهۆ بۆ حەماس: ئاگربەست راناگەیەنم تا بە مەرجەکانم رازی نەبن

کوردستان TV
100%

کەسوکاری بارمتەکان لە ئیسرائیل و کەسوکاری گیراوانی فەلەستینی خۆپیشاندانیان کرد و داوا دەکەن ئاگربەست رابگەیەندرێت و سەرۆکوەزیرانی ئیسرائیلیش دەڵێت؛ تا حەماس بە مەرجەکانم رازی نەبێت ئاگربەست راناگەیەنم.

ئەمڕۆ یەکشەممە 17ـی ئابی 2025، بنیامین نەتانیاهۆ سەرۆکوەزیرانی ئیسرائیل ڕایگەیاند، تەنیا بەو مەرجانە رازی دەبێت ئاگربەست رابگەیەنێت کە پێشتر داینابوو، مەرجەکانی "ئازادکردنی یەکجارەکیی هەموو بارمتەکان، چەکداماڵینی حەماس، مانەوەی کۆنترۆڵی ئەمنیی ئیسرائیل و پێکهێنانی حکوومەتێک کە سەر بە حەماس و دەسەڵاتی فەلەستینی نەبێت".

نەتانیاهۆ رووبەڕووی رەخنەی توند بووەتەوە بەتایبەت دوای پەسەندکردنی پلانی داگیرکردنی تەواوەتیی غەزە و دامەزراوەی سەربازیی ئیسرائیلیش هۆشداری داوە لە مەترسی شەڕ لەسەر سەرباز و بارمتەکانیان.

حەماس پێشتر چەندین جار ئامادەیی خۆی نیشانداوە بۆ ئازادکردنی هەموو بارمتەکان لە بەرامبەر کۆتاییهێنان بە شەڕ و کشانەوەی سوپای ئیسرائیل لە غەزە و ئازادکردنی دیلە فەلەستینییەکان.

تەلئەبیب پێشبینی دەکات 50 بارمتەی ئیسرائیلی لای حەماس مابن، لە بەرامبەردا 10 هەزار و 800 فەلەستینی لە زیندانەکانی ئیسرائیلدان.

رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌راست

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.