ئەنوەر برزو، رۆشنبیر، کتێبفرۆش و کەسایەتیی دیاری شاری سلێمانی، ئەمڕۆ یەکشەممە بەهۆی نەخۆشییەوە و لە تەمەنی 86 ساڵیدا کۆچی دوایی کرد.
ئەمڕۆ یەکشەممە، 17ـی ئابی 2025، مامۆستا ئەنوەر برزو، رۆشنبیر، کتێبفرۆش کە هاوکات کادری پارتی دیموکراتی کوردستان بوو، لە شاری سلێمانی لە تەمەنی 86 ساڵیدا کۆچی دوایی کرد.
ئەنوەر برزو لە ساڵی 1939 لە گوندی باڕۆیی سەر بە قەزای بازیان لەدایکبووە و لە ساڵی 1949ـەوە لە شاری سلێمانی نیشتەجێ بووە.
ناوبراو، لە ساڵی 1960 وەک مامۆستای زمانی عەرەبی لە قوتابخانەی گوندی خەمزە دەستبەکاربووە. دواتر لە نێوان ساڵانی 1961 بۆ 1970 پێشمەرگە بووە و یەکێک بووە لە ئەندامە چالاکەکانی "کۆمەڵەی ئازادی و ژیانەوە و یەکێتیی کورد – کاژیک.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.