کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆیی هەڵبژاردنەکانی عێراق ئامادەکاری بۆ دووەم تاقیکردنەوەی گەورەی ئامێرە ئەلیکترۆنییەکانی ده‌نگدان ده‌كات و ده‌ڵێت: پرۆسەکە تایبەت دەبێت بە ئامێرەکانی پشتڕاستکردنەوە و خێراکردنی ئەنجامەکان و ناردن له ئامێره‌كاندا.
ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه 17ی ئاب، جومانە غەلای، گوتەبێژی کۆمسیۆنی هه‌ڵبژاردنه‌كانی عێراق، بە ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) راگەیاندووه: کۆمسیۆن ئامادەیە بۆ ئەنجامدانی دووەم پرۆسەی تاقیکردنەوەی ئامێرەکانی ده‌نگدان له وێستگه‌كاندا له شاره‌كانی عێراق لە ماوەی چەند رۆژی داهاتوودا.
غه‌لای روونیشیکردووه‌ته‌وه: پرۆسەكه تاقیکارییە ئامێره‌كانی پشتڕاستکردنەوەی ئەلیکترۆنیی له وێستگه‌كانی ده‌نگدان لەخۆدەگرێت.
ده‌شڵێت: ئامیره‌كان کامێرای پێوەیە بۆ دڵنیابوون لە وێنەی بایۆمەتری دەموچاوی كه‌سی دەنگدەر، سەرەرای خێراکردنی ئامێری ئەنجامەکان و ئامێری ناردن کە ئەنجامەکان دەگوازێتەوە بۆ سێرڤەرەکانی نووسینگەی نیشتمانی.
جومانە غەلای، گوتەبێژی کۆمسیۆنی هه‌ڵبژاردنه‌كانی عێراق ئه‌وه‌شی گوت: پرۆسەی تاقیکردنەوەکە لە سەرجەم نووسینگەکانی هەڵبژاردن لە پارێزگاکان بەڕێوەدەچێت و وێستگەی دەنگدانی تایبەت و گشتیش لەخۆدەگرێت.
جێی باسە، کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکان، پێشتر رایگەیاند بوو کە یەکەم پرۆسەی تاقیکردنەوە بۆ ئامێرەکانی پشتڕاستکردنەوەی ئەلیکترۆنی و خێراکردنی ئەنجامەکان لە 1120 وێستگەی هەڵبژاردن ئەنجامداوە.
هاوکات ئاماژەی بەوەشکردبوو: وێستگەکان لە 1079 بنکەی تۆمارکردن و نووسینگەکانی هەڵبژاردنی پارێزگاکان بوون.

کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.