Erbil 31°C چوارشەممە 08 تەمووز 06:12

راوێژکاری ئاسایشی نیشتمانیی عێراق پیرۆزبایی لە سەرۆک بارزانی دەکات

کوردستان TV
100%

راوێژکاری ئاسایشی نیشتمانیی عێراق پیرۆزبایی 79 ساڵەی دامەزراندنی پارتی دیموکراتی کوردستان لە سەرۆک بارزانی و سەرکردایەتی پارتی دەکات.

رۆژی شەممە 16ـی ئاب، قاسم ئەعرەجی، راوێژکاری ئاسایشی نیشتمانیی عێراق پەیامێکی پیرۆزبایی بەبۆنەی 79 ساڵەی دامەزراندنی پارتی دیموکراتی کوردستان بڵاوکردەوە و رایگەیاند؛ " شانازی بە رۆڵی پارتی دەکەین لە چەسپاندنی بنەماکانی برایەتی و ئازادی و دادپەروەری لە نێوان هەموو عێراقییەکاندا".

راوێژکاری ئاسایشی نیشتمانیی عێراق دەڵێت؛ "بەبۆنەی ساڵیادی دامەزراندنی پارتی، پیرۆزبایی گەرم لە بەڕێز مەسعود بارزانی و سەرکردایەتیی ئەو حیزبە دەکەم".

قاسم ئەعرەجی لە پەیامەکەیدا ئاماژە بە رۆڵی پارتی دیموکراتی کوردستان لە چەسپاندنی یەکسانی و دادپەروەریی دەدات و دەشڵێت؛ "شانازی بە ڕۆڵی نەتەوەیی پارتی دیموکراتی کوردستان و خەباتی شانبەشانی هێزە سیاسییەکانی عێراق دەکەین لە بەشداریکردن لە چەسپاندنی بنەماکانی برایەتی و ئازادی و دادپەروەری و یەکسانی لە نێوان هەموو عێراقییەکان".

راوێژکاری ئاسایشی نیشتمانیی عێراق خەباتی مێژوویی پارتی و "هاودەنگیی لەگەڵ پرسە چارەنووسسازەکانی عێراق" بەرز دەنرخێنێت.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.