Erbil 31°C سێشەممە 30 حوزەیران 22:25

عەمار حەکیم: هەڵوێستەکانی پارتی لە پاڵپشتیکردنی ڕێڕەوی دیموکراسیەت بەرز دەنرخێنین

کوردستان TV
100%

سەرۆکی ڕەوتی حیکمەی نیشتمانی لە پەیامێکدا بە بۆنەی 79هەمین ساڵوەگەڕی دامەزراندنی پارتی دیموکراتی کوردستان پیرۆزبایی لە سەرکردایەتی و کادیران و ئەندامان و جەماوەری پارتی و لە پێش هەموویان سەرۆک مەسعود بارزانی کرد و هەڵوێستەکانی پارتی لە پاڵپشتیکردنی ڕێڕەوی دیموکراسییەتی بەرز نرخاند.

عەمار حەکیم لە پەیامەکەیدا هیوای بەردەوامبوون و سەرکەوتنی بۆ پارتی دیموکراتی کوردستان خواستووە لە خزمەتکردنی گەلی کوردستان و عێراق و پتەوکردنی بنەماکانی دیموکراسییەت و بەیەکەوەژیانی هاوبەش لە نێوان پێکهاتەکانی عێراقدا.

لە پەیامەکەی سەرۆکی رەوتی حیکمەی نیشتمانیدا هاتووە: "هەڵوێستەكانی پارتی دیموكراتی كوردستان لە پاڵپشتیكردنی ڕێرەوی دیموكراسییەت بەرز دەنرخێنین و هانی سەرجەم هێزە نیشتمانییە چالاكەكانی گۆڕەپانی عێراقی دەدەین كە زمانی گفتوگۆ و بەرژەوەندیی نیشتمانیی باڵا ڕەچاو بكەن و بەسەر هەر بەرژەوەندییەكی دیكەدا زاڵی بكەن".

داواشی کردووە "كاری هاوبەش بكرێت بۆ چەسپاندنی یەكگرتنی نیشتمانی و پاراستنی دەسكەوتە دیموكراسییەكان و بنیاتنانی عێراقێكی بەهێز و سەقامگیر و پێشكەوتوو بۆ هەموو رۆڵەكانی".

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.