سەرۆکی هەرێمی کوردستان لە پەیامێکدا یادی 79 ساڵەی دامەزراندنی پارتی دیموکراتی کوردستانی پیرۆز کرد و ڕایگەیاند: به‌پێى مێژوو و ئاماده‌یى و ڕۆڵ و پێگه‌ى له‌سه‌ر گۆڕه‌پانى کوردستانى، گه‌وره‌ترین به‌رپرسیاریه‌تى بۆ گه‌یاندنى گه‌لى کوردستان به که‌نارى ئارامى، ده‌که‌وێته سه‌رشانى پارتى.
ئەمڕۆ شەممە 16ـی ئابی 2025، نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان، لە پەیامێکدا ڕایگەیاند: "له یادى (79) ساڵه‌ى دامه‌زراندنى پارتیمان، پارتى دیموکراتى کوردستاندا، به شکۆدارییه‌وه بارزانیى نه‌مر، دامه‌زرێنه‌رى پارتى و ڕێبه‌رى ڕۆحیى گه‌لى کوردستان و ته‌واوى ئه‌و قاره‌مان و شۆڕشگێڕ و پێشمه‌رگه نه‌به‌ردانه به‌بیر ده‌هێنینه‌وه که دڵسۆزانه له‌پێناو ئازادیى کوردستاندا، گیانیان به‌خشى. سه‌رى ڕێز و نه‌وازش له‌به‌رده‌م گیانى پاکیاندا داده‌نوێنین و سڵاو له خێزان و که‌سوکاریان ده‌که‌ین".
سەرۆکی هەرێمی کوردستان هەروەها ئەم یادەی لە "خانه‌واده‌ى سه‌ربه‌رزى شه‌هیدان و ته‌واوى گه‌لى کوردستان و له جه‌نابى سه‌رۆک مه‌سعوود بارزانى و سه‌رکردایه‌تى و ئۆرگانه‌کان و ئه‌ندامان و لایه‌نگران و جه‌ماوه‌ر و دۆستانى پارتى" پیرۆز کردووە و رایگەیاندووە " به ئومێد و بڕواوه به‌ڵێنى به‌رده‌وامیى کار و کۆشش له‌پێناو ئامانجه باڵاکانى پارتى و هێنانه‌دیى مافه‌کانى گه‌لى کوردستاندا، دووپات ده‌که‌ینه‌وه".
لە پەیامەکەی نێچیرڤان بارزانیدا هاتووە: "پارتى به‌ر له (79) ساڵ له دۆخێکى ئاڵۆز و دژوارى ئه‌و سه‌رده‌مه‌دا وه‌ک پێویستییه‌کى ژیانى و له‌پێش دامه‌زرا، تاکوو سه‌رفرازانه ڕێبه‌رى و سه‌رکردایه‌تیى گه‌لى کوردستان به‌ره‌و ئازادى بکات. ئێستاش به‌پێى مێژوو و ئاماده‌یى و ڕۆڵ و پێگه‌ى له‌سه‌ر گۆڕه‌پانى کوردستانى، گه‌وره‌ترین به‌رپرسیاریه‌تى بۆ گه‌یاندنى گه‌لى کوردستان به که‌نارى ئارامى، ده‌که‌وێته سه‌رشانى پارتى".
ئاماژە بەوەش کراوە: "به‌رپرسیاریه‌تیى مێژوویى و نیشتمانیى پارتى وا ده‌کات که پێشه‌نگى پته‌وکردنى یه‌کڕیزى و ته‌بایى و پێکه‌وه‌یى و کۆکردنه‌وه‌ى لایه‌نه سیاسییه‌کان و پێکهاته‌کانى کوردستان و ده‌ستپێشخه‌ر بێت بۆ تێپه‌ڕاندنى کێشه و ناکۆکییه‌کان، بۆ ئه‌وه‌ى ڕێبه‌ریى کوردستان بکات له به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ى مه‌ترسى و ئاڵنگارییه‌کان و گۆڕینیان به ده‌رفه‌ت و خزمه‌ت بۆ ئێستا و داهاتووى گه‌ل و وڵات. له‌م پێناوه‌شدا، پارتى وه‌ک هه‌میشه هه‌موو قوربانییه‌ک ده‌دات".
لە کۆتایی پەیامەکەی سەرۆکی هەرێمی کوردستاندا جەخت کراوەتەوە "وه‌ک چۆن له هه‌موو کێشه و ئاڵۆزى و هه‌وراز و نشێوه‌کانى مێژوودا، پارتى سه‌رکه‌وتوو و سه‌رفراز مایه‌وه، هه‌رواش به دانایى و ئیراده‌ى به‌هێزه‌وه به‌رده‌وام ده‌بێت تا ئومێد و خه‌ونه‌کانى گه‌لى کوردستان به‌دى ده‌هێنێت". بۆ ئه‌مه ده‌بێ به‌رده‌وام خۆمان له‌گه‌ڵ پێشهات و پێشکه‌وتنه‌کان و گیانى سه‌رده‌م و پێداویستییه‌کانیدا نوێ بکه‌ینه‌وه و پارتى وه‌ک هه‌میشه، ئومێد، گارانتى، گیان و داینه‌مۆى به‌ره‌وپێشچوونى گه‌لى کوردستان بێت".
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.