نەعیم قاسم، سکرتێری گشتیی حزبوڵڵای لوبنان، حکوومەتی لوبنانی تۆمەتبار کرد بەوەی کە لە ڕێگەی چەکداماڵینی پارتەکەیەوە لوبنانی رادەستی ئیسرائیل کردووە و هۆشداریشیدا لەوەی کە ئەمە دەتوانێت ببێتە هۆی شەڕ و فیتنهی ناوخۆیی.
ئهمڕۆ ههینی 15ی ئاب، ئاژانسی ههواڵی "فرانس پریس" بڵاویكردووهتهوه، نەواف سەلام، سەرۆکوەزیرانی لوبنان ئەو قسانەی سكرتێری گشتیی حزبوڵڵای ئیدانە کرد و جەختی لە رەتکردنەوەی تەواوەتی ئەو بۆچوونهی حزبوڵڵا کردهوه و بە هەڕەشەیەکی پەردەپۆشکراو وەسفی کرد.
حزبوڵڵا کاریگەرترین هێزی سیاسی و سەربازییه لە لوبنان و لە لایەن دیمەشق و تارانەوە پاڵپشتی لۆجیستی و سهربازی و دارایی دهكرێت. لە دوایین شەڕی لەگەڵ ئیسرائیل لە ساڵی رابردوودا حزبوڵڵا لاواز دەرکەوت کە نزیکەی ساڵێکی خایاند و ژمارەیەکی زۆر لە سەرکردەکانی لهلایهن ئیسرائیلهوه كوژران و بەشێکی بەرچاوی جبەخانەکانیشی لەناوبران.
بهگوێرهی میدیاكانی لوبنان ، لە سەرەتای مانگی ئابدا، حکوومەتی لوبنان ئەرکی سوپای رێكخستووهتهوه به پلانێک بۆ داماڵینی چەک لە حزبوڵڵای لوبنان تا کۆتایی ئەمساڵ. ئەمەش لەکاتێکدایە فشارەکانی ئەمهریکا و هەڕەشەی هەڵمەتێکی سەربازیی نوێ لهلایهن ئیسرائیل وای كردووه ئهو بڕیاره بدات.
جێی باسه، ئهمرۆ هەینی، نهعیم قاسم لە وتارێکی تەلەفزیۆنیدا بۆ یادکردنەوەی یادی ئەربەعین بۆ ئیمام حوسێن رایگەیاند، رۆڵی حکوومەتی لوبنان دەستەبەرکردنی سەقامگیری و ئاوەدانکردنەوەی لوبنانە نەک وڵات رادەستکردنی ستەمکارێکی تێرنەکراوی وهك ئیسرائیل یان ستەمکارێکی وهك ئەمهریکا بكات کە تەماحەكانیان هیچ سنوورێک ناناسێت.
ئەو وتانەی نهعیم قاسم دوو رۆژ دوای دیداری عەلی لاریجانی سکرتێری گشتی ئەنجومەنی باڵای ئاسایشی نەتەوەیی ئێران هات لە سەردانەکەی بۆ بەیروت .
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.