ئه‌مرۆ هه‌ینی 15ی ئاب، مه‌سرور بارزانی له والی تایبه‌تی خۆی له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی فه‌یس بووك په‌یامێكی پیرۆزبایی به‌بۆنه‌ی له‌دایكبوونی سه‌رۆك بارزانی و 79یه‌مین ساڵیادی دامه‌زراندنی پارتی دیموكراتی كوردستان بڵاوكردووه‌ته‌وه كه ئه‌مه ده‌قی په‌یامه‌كه‌یه ..
جەژنی لە دایکبوونی باوک و سەرۆک و رابەر و پێشمەرگەی کوردستان و ساڵڕۆژی دامەزراندنی پارتی دیموکراتی کوردستان لە هەموومان و بە تایبەتی لە بنەماڵەی سەربەرزی شەهیدان و پێشمەرگە قارەمانەکان پیرۆز بێت.
ئاواتەخوازم خوای گەورە بتانپارێزێت و تەندروست بن.
خوزگە هەموومان دەمانتوانی لە ئاستی گەورەیی جەنابت خزمەت بکەین.
بەلێن بێت رێباز و فەرمان و دید و بوچوونەکانی جەنابت بۆ کوردستانێکی ئازاد و ئارام و سەقامگیر و خۆشگوزەران و دادپەروەر بکەینە بەرنامەی کاری رۆژانە و ئەرکی نیشتیمانی خۆمان.
هەر بمێنیت بۆمان و هەر لە لوتکەی سەرکەوتندا بیت و پارتیش هەر لە پێشکەوتن و سەرکەوتنی بەردەوامدا بێت.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.