کۆمسیاری باڵای مافەکانی مرۆڤی سه‌ر به رێکخراوی نەتەوە یه‌كگرتووه‌كان رایگەیاندووه: لە کۆتایی مانگی ئایارەوە تا ئێستا لانیکەم هەزار و 760 فەلەستینی لە کاتی چاوەڕوانی وه‌رگرتنی هاوكارییه مرۆییه‌كان لە غەزە کوژراون كه زیاترە لەو ژمارەیەی کە لە سەرەتای مانگی ئابدا تۆمار کراوە.
ئه‌مڕۆ هه‌ینی 15ی ئاب، نووسینگەی کۆمسیاری باڵای مافی مرۆڤی سه‌ر به نەتەوە یەکگرتووەکان لە كه‌رتی غه‌زه لە بەیاننامەیەکدا رایگەیاندووە: " لە 27ی ئایار تا 13ی ئاب، کوژرانی 1760 فەلەستینییان تۆمارکردووە لەکاتی هەوڵدان بۆ وەرگرتنی هاوكارییه مرۆییه‌كان و خواردن.
ئه‌وه‌ش هاتووه: 994 یان لە شوێنەکانی دامەزراوەی مرۆیی غەزە و 766 یان لە رێڕەوی کاروانی دابینکردنی هاوكارییه‌كان كوژراون.
له به‌یاننامه‌كه‌ی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان ئه‌وه‌ش خراوه‌ته‌ڕوو: "سوپای ئیسرائیل زۆربەی ئەو کوشتنانەی به شێوه‌ی هه‌ڕه‌مه‌كی ئەنجامداوە."

کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.