Erbil 31°C پێنجشەممە 02 تەمووز 19:14

ئەمڕۆ دەرگای قەڵای هەولێر بە شێوەیەکی کاتی بەڕووی هاووڵاتییاندا دەکرێتەوە

کوردستان TV
100%

کۆمسیۆنی باڵای بووژاندنەوەی قەڵای هەولێر ڕایگەیاند، ئەمڕۆ هەینی، لە کاتژمێر 4 تا 7ـی ئێوارە، دەرگاکانی قەڵای مێژوویی هەولێر بە شێوەیەکی کاتی بەڕووی هاووڵاتییان و گەشتیاراندا دەکرێتەوە.

ئەمڕۆ هەینی 15ـی ئاب، کۆمسیۆنی باڵای بووژاندنەوەی قەڵای هەولێر لە ڕاگەیێندراوێکدا بڵاوی کردەوە کە بەهۆی داواکاریی بەردەوامی هاووڵاتییان بۆ بینینی ناو قەڵا، بڕیار دراوە ئەمڕۆ بۆ ماوەی سێ کاتژمێر دەرگاکانی قەڵا بکرێتەوە.

فەلاح حەسەن، سەرۆکی کۆمسیۆنی باڵای بووژاندنەوەی قەڵای هەولێر بەوەکالەت، ڕایگەیاند: کردنەوەی قەڵا لە وەڵامی داواکاریی هاووڵاتییانە و هەروەها بۆ ئەوەیە کە کۆمسیۆنەکە سوود لە کاری ئەندازیاری و کارگێڕی وەربگرێت و پێداویستییەکانی پڕۆژەی بووژاندنەوەی قەڵا تۆمار بکات.

ناوبراون ئاماژەی بەوە کرد، هۆکاری کردنەوەی قەڵاکەی بە شێوەی کاتی بۆ ئەوە گەڕاندەوە کە کاری نۆژەنکردنەوە و ئاوەدانکردنەوە لەناو قەڵادا بەردەوامە و هێشتا بە تەواوەتی پڕۆژەکە کۆتایی نەهاتووە، بۆیە کردنەوەی بە یەکجاری لە ئێستادا گونجاو نییە.

لەکۆتایی ڕاگەیێندراوەکەدا، کۆمسیۆنی باڵای بووژاندنەوەی قەڵای هەولێر داواکارییەکی ئاراستەی سەردانیکەران کردووە و داوایان لێدەکات کە "زۆر پاک و خاوێنی ڕابگرن و هیچ شتێک فڕێنەدەنە سەر زەوی و وەک ماڵی خۆیان سەیری قەڵا بکەن".
 

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.