ڤۆلۆدیمیر زێلینسکی سەرۆکی ئۆکراینا، داوای لە دۆناڵد ترەمپ هاوتا ئەمه‌ریکییەکەی کرد کە رووسیا رازی بکات ئۆپەراسیۆنە سەربازییەکەی لە ئۆکراینا رابگرێت و رازی بێت به رێككه‌وتنی ئاشتی لە میانی کۆبوونەوەی ئه‌مڕۆی لوتکەی ئەلاسکا لەگەڵ ڤلادیمێر پووتین.
ئه‌مڕۆ هه‌ینی 15ی ئاب، ئاژانسی هه‌واڵی "فرانس پرێس" بڵاویكردووه‌ته‌وه: زێلێنسکی لە پۆستێکی سۆشیال میدیادا نوسیوویه‌تی: کاتی ئەوە هاتووە کۆتایی بە شەڕەکە بهێنرێت، پێویستە رووسیا هەنگاوی پێویست بنێت بۆ كۆتایی هاتنی یه‌كجاری به جه‌نگی سێ ساڵه‌ی نێوانمان.
ده‌شڵێت: چاوه‌ڕێی ده‌رئه‌نجامی ئه‌رێنی ده‌كه‌ین له كۆبوونه‌وه‌ی ئه‌مڕۆی لوتكه‌ی ئه‌لاسكا له‌نێوان دۆناڵد تره‌مپ و ڤلادیمێر پووتین له‌باره‌ی دروست بوونی قۆناغێكی تازه له‌نێوان رووسیا و ئۆكراینا.
هه‌ر له نوسینه‌كه‌یدا زێلینسكی ئه‌وه‌شی گوتووه: متمانه‌مان به دۆناڵد تره‌مپ هه‌یه كه ئه‌مرۆ پووتین رازی بكات بۆ واژۆكردنی رێككه‌وتنی ئاشتی و وه‌ستانی جه‌نگ، ئێمە پشت بە ئەمه‌ریکا دەبەستین.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.