Erbil 31°C سێشەممە 16 حوزەیران 02:10

لە ئەرجەنتین بەهۆی بەكارهێنانی دەرزییەكی ئازار 96 كەس گیانیان لەدەستداوە

کوردستان TV
100%

لە ئەرجەنتین حاڵەتێكی ترسناك لەنێو نەخۆشخانە و بنكە تەندروستییەكانی ئەو وڵاتە دروستبووە، دوای ئەوەی دەركەوتووە كە لە ئەنجامی بەكارهێنانی دەرزییەكی تایبەت بە ئازارشكێن، 96 كەس گیانیان لەدەستداوە.

چەند رۆژێكە لە نەخۆشخانەكانی شاری بۆنس ئایرس پایتەختی ئەرجەنتین رووداوی نەخوازراو روویانداوە لە ئەنجامی بەكارهێنانی دەرزی (فنتانیل) لەلایەن پزیشكەكانەوە بۆ ئەو كەسانەی ئازاری زۆریان هەبووە و سەردانی نەخۆشخانەكانیان كردووە.

بەگوێرەی پشكنینەكانی دەزگای دەرمانی ئەرجەنتین، دەرزییەكان بە بەكتریای زیانبەخش پیسبوونە و لەكاتی بەركاهێنانیش نەخۆشەكان تووشی هەوكردنێكی سەخت بوونەتەوە و بەهۆیەوە بەشكێیان گیانیان لەدەستداوە.

ئەوەی روون بووەتەوە ئەوەیە كە تا ئێستا 87 كەس راستەوخۆ بەهۆی بەكارهێنانی دەرزییەكان گیانیان لەدەستداوە، 9 حاڵەتی دیكەش جێگەی گومانن و تا ئێستا هۆكاری مردنەكەیان بەتەواوەتی روون نەبووەتەوە.

دەزگای دەرمانی ئەرجەنتین رایگەیاندووە: پشكنین بۆ جەستەی مردووەكان كراوە و دەركەوتووە بەهۆی دەرزییەكان تووشی هەوكردنێكی زۆر و بكوژ بوونەتەوە و هەر بەهۆیەوە گیانیان لەدەستداوە.

 

ئێستا لە دادگای ئەرجەنتین سكاڵا لەسەر كۆمپانیای دەرمانی (ئیچ ئێل بی فارما) بەرهەمهێنەری دەرزییەكە تۆماركراوە و ئەگەر بەڵگەكان سەلمێنران، ئەوا كۆمپانیاكە دووچاری سزایەكی قورس و گەورە دەبێتەوە.

تەندروستی

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.