هه‌ولێر و به‌غدا به ته‌واوی له‌یه‌كتر نزیكبوونه‌ته‌وه و ئاسۆیه‌كی روون هه‌یه بۆ رێككه‌وتنی كۆتایی و ناردنی شایسته داراییه‌كانی خه‌ڵكی كوردستان، ئه‌ندامێكی په‌رله‌مانی عێراقیش له فراكسیۆنی پارتی ده‌ڵێت: ئه‌گه‌ر هیچ نه‌یه‌ته پێش هه‌تا كۆتایی هه‌فته‌ی داهاتوو مووچه‌ی مانگی شه‌ش دێت.
ناوه‌ڕۆكی هه‌واڵ
ئه‌مرۆ پێنجشه‌ممه 14ی ئاب، شێروان دووبه‌ردانی ئه‌ندامی فراكسیۆنی پارتی دیموكراتی كوردستان له په‌رله‌مانی عێراق به دیجیتاڵ میدیای كوردستان تیڤی راگه‌یاند: ئه‌وه‌ی له‌سه‌ر هه‌رێم بووه به زیاده‌وه جێبه‌جێی كردووه له‌گه‌ڵ به‌غدا و ئه‌و شانده باڵایه‌ی حكوومه‌تی هه‌رێم كه ماوه‌ی چه‌ند رۆژێكه له به‌غدان به‌هێزه‌وه هه‌موو پابه‌ندییه‌كیان به‌رامبه‌ر به‌غدا پیشانداوه.
ده‌شڵێت: ئه‌گه‌ر به‌غدا سه‌قفی داواكارییه‌كانی زیاد نه‌كات ئه‌وا هه‌موو شتێك كراوه و هه‌فته‌ی داهاتوو یه‌كلاكه‌ره‌وه ده‌بێت.
رێككه‌وتنه‌كان به‌كوێ گه‌یشتوون؟
له‌باره‌ی رێككه‌وتنه‌كان شیروان دووبه‌ردانی زیاتر گوتی: رێككه‌وتنی كۆتایی له‌باره‌ی نه‌وت كراوه و ئێستا نه‌وته‌كه هی به‌غدایه كه‌ی و چۆن بریاری لێ ده‌ده‌ن بۆ هه‌نارده‌كردنی خۆیان ده‌یزانن، ته‌نیا رێككه‌وتن له‌باره‌ی داهاتی نا نه‌وتی ماوه، ئه‌ویش هه‌وڵی زۆر باش هه‌یه كه تا یه‌كشه‌ممه‌ی هه‌فته‌ی داهاتوو بگه‌نه ئه‌نجامی باش له دۆزینه‌وه‌ی میكانیزمێك كه له به‌رژه‌وه‌ندی هه‌ولێر و به‌غدا دا بێت.
كه‌ی مووچه‌ی مانگی شه‌ش دێت؟
له‌باره‌ی ناردنی مووچه‌ی مانگی شه‌شی فه‌رمانبه‌رانی كوردستان شێروان دووبه‌ردانی گوتی: ئه‌گه‌ر به‌غدا بیانووی تازه نه‌دۆزێته‌وه ئه‌وا دوای ناردنی 120 ملیار داهاتی نانه‌وتی حكوومه‌تی هه‌رێم بۆ به‌غدا له رۆژی یه‌كشه‌ممه به‌دواوه و دوای كۆبوونه‌وه‌ی ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیرانی عێراق بریار له ناردنی مووچه‌ی مانگی شه‌ش ده‌درێت و به هه‌موو ئه‌گه‌رێك ره‌نگه بكه‌وێته كۆتایی هه‌فته‌ی داهاتوو.
ئاستی له‌یه‌كترگه‌یشتنی نێوان هه‌ولێر و به‌غدا چۆنه؟
له‌باره‌ی نیازباشی نێوان هه‌ولێر و به‌غدا شێروان دووبه‌ردانی له فراكسیۆنی پارتی گوتی: په‌یوه‌ندییه‌كان ئاسۆیه‌كی روونی لێ به‌دی ده‌كرێت، ئه‌گه‌رچی ناتوانین گره‌نتی له به‌غدا وه‌ربگرین، چونكه هه‌موومان ده‌زانین سیاسییانه مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ هه‌رێمی كوردستان ده‌كات.
ده‌شڵێت: هیواخوازین دوای هه‌نارده كردنه‌وه‌ی نه‌وت هه‌موو شتێك به ریشه‌یی چاره‌سه‌ر ببێت و به‌غدا چیتر به‌هانه نه‌گرێت و رێز له خواسته دارایی و ده‌ستوورییه‌كانی هه‌رێمی كوردستان بگرێت.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.