Erbil 31°C چوارشەممە 01 تەمووز 01:11

بەهۆی شکانی بۆرییەک 30٪ی گەرەکەکانی هەڵەبجە بێ ئاو بوون  

کوردستان TV
100%

بۆرییەکی ئاوی هەڵەبجە شکاوە و بەرێوەبەری ئاوی شارەکەش دەڵێت هەر ئەمرۆ چاکی دەکەیەنەوە.

ئەمڕۆ 14ـی ئابی 2025، ئەلەند تۆفیق بەڕێوەبەری ئاوی هەڵەبجە بە دیجیتاڵ میدیای کوردستان تیڤی راگەیاند: بەهۆی شکانی بۆرییەکی سەرەکی گواستنەوەی ئاو لە هەڵەبجە 30٪ـی دانیشتوانی هەڵەبجە بێ ئاون.

بەرێوەبەری ئاوی هەڵەبجە گوتی، تیمەکانمان لە ئێستادا سەرقاڵی چاککردنی بۆرییەکەن و هەموو هەوڵێکی خۆمان بەگەڕ خستووە بۆ ئەوەی بە زووترین کات ئاو بگەیەنینەوە ماڵەکان.

ئەلەند تۆفیق ئاماژەی بەوەش کرد، بۆرییەکە قەبارەی 10 ئینچە و ئاوەکە لە زەڵمەوە ڕاکێشراوە، گوتیشی هۆکاری تەقینەکەی نەزانراوە و تیمەکانمان لە لێکۆڵینەوە بەردەوامن بۆ ئەوەی هۆکارەکەی بزانین و جارێکی دیکە لەو ناوچەیە توشی شکاندنی بۆری نەبینەوە.

بەڕیوەبەرەی ئاوی هەڵەبجە گوتیشی: "تاوەکو بۆریی ئاوەکە چاک نەکەینەوە و ئاو نەگەیەنینەوە بە ماڵەکان دەست لە کارەکەمان هەڵناگرین و هەر ئەمرۆ چاکی دەکەینەوە".

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.