Erbil 31°C سێشەممە 30 حوزەیران 05:48

بەڕێوەبەری نوێی پۆلیسی ھەولێر دەستبەکار بوو

کوردستان TV
100%

لە درێژەی گۆڕانکاری لە بەڕێوەبەرایەتیی دامەزراوەکانی وەزارەتی ناوخۆی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، عەمید کامل محەممەد باقر وەک بەڕێوەبەری نوێی پۆلیسی هەولێر لە شوێنی عەمید شوان عەرەب سادق دەستی بە کار کرد.

ئەمرۆ پێنجشەممە 14ـی ئابی 2025، پۆلیسی گشتیی هەرێم رایگەیاند لەسەر فەرمانی وەزیری ناوخۆی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، بە ئامادەبوونی ئومێد خۆشناو، پارێزگاری هەولێر، هێمن میرانی، بەڕێوەبەری گشتیی دیوانی وەزارەتی ناوخۆ، لیوا تارق ئەحمەد، بەڕێوەبەری گشتیی پۆلیسی هەرێم، لیوا دیدار عومەر بەڕێوەبەری گشتیی ڕەگەزنامەی هەرێم و ژمارەیەک لە ئەفسەران و پلەداران. عەمید کامل محەممەد باقر، لە شوێنی عەمید شوان عارەب، وەک بەڕێوەبەری پۆلیسی هەولێر دەستبەکار بوو.

لە رێورەسمەکەدا بەرێوەبەری گشتیی پۆلیسی ھەرێم رایگەیاند، وەزارەتی ناوخۆ، لەپێناو جێبەجێكردنی كارنامەی حكوومەت و چالاككردنی دامەزراوەكان و خزمەتكردنی ھاووڵاتییان، گۆڕانكاری لە سەرجەم دامەزراوەكانی دەكات و بەردەوامیش دەبێت. ھیواشی خواست بەرێوەبەرانی نوێی دەستنیشانکراو بە ھەمان شێوە لە خزمەت کردن بەردەوام بن.

پارێزگارى هەولێریش، وێڕاى دەستخۆشى لە عەمید شوان عارەب، کە لە ماوەی کارى رابردوویدا وەک بەڕێوەبەری پۆلیسی هەولێر، ڕۆڵی دیارى ھەبووە لە بەرقەرارکردنى یاسا و پاراستنى ئارامى و ئاسایشی شارى ھەولێر، ئەرک و کارەکانى بەرز نرخاند و هیواى سەرکەوتنی لە کارى داهاتوویدا بۆ خواست. ھەروەھا پیرۆزبایی لە عەميد کامل محەممەد باقر کرد ھیوای سەرکەوتنی لە ئەرک و کارەکانیدا بۆ خواست.

رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌راست

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.