Erbil 31°C سێشەممە 30 حوزەیران 01:20

وەزارەتی بازرگانی و پیشەسازی: پرۆسەی پێدانی مۆڵەت بە کارگەکان و پرۆژە پیشەسازییەکان بە دیجیتاڵی دەکرێت

کوردستان TV
100%

وەزارەتی بازرگانی و پیشەسازی هەرێمی کوردستان و پۆرتاڵێکی ئەلیکترۆنیی بۆ پێدانی مۆڵەتی کارگەکان و پرۆژە پیشەسازییەکان ئامادە کردووە و کردنەوەی پۆرتاڵەکەش لە لایەن بەغداوە ڕەزامەندیی لەسەر دراوە.

ئەمڕۆ پێنجشەممە 14ـی ئابی 2025، وەزارەتی پیشەسازی و بارزگانی هەرێمی کوردستان بڵاوی کردەوە؛ بەمەبەستی پێشخستنی کەرتی پیشەسازی و خێرا راییکردنی مامەڵەکان، پرۆسەی پێدانی مۆڵەتی کارگەکان و پرۆژە پیشەسازییەکان دەکرێ بە ئەلیکترۆنی.

وەزارەتی پیشەسازی و بازرگانیی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند، عەلی عوسمان، بریکاری وەزارەت بۆ کاروباری پیشەسازی، سەردانی بەغدای کردووە و لە کۆبوونەوە خولییەکانی ئەنجومەنی هەماهەنگیی پیشەسازی بە سەرۆکایەتیی محەممەد شیاع سوودانی بەشدار بووە.

لە کۆبوونەوەکەدا ڕەزامەندی دراوە لەسەر کردنەوەی ئەو پۆرتاڵە ئەلیکترۆنییەی لە لایەن بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی گەشەپێدانی پیشەسازییەوە بۆ ئاسانکاری لە پرۆسەی پێدانی مۆڵەت بە کارگەکان و پرۆژە پیشەسازییەکان دامەزراوە و ئەگەر کۆمپانیایەک هەموو مەرجەکانی تێدا بێت، لە ڕێگای ئەم پۆرتاڵەوە، لە ماوەی پازدە رۆژدا مۆڵەت وەردەگرێت.

لە راگەیەندراوەکەی وەزارەتی بازرگانی و پیشەسازیی هەرێمی کوردستاندا جەخت کراوەتەوە ئەو پۆرتاڵە دەبێتە هۆی کەمکردنەوەی ڕۆتینی کارگێڕی لە دامەزراندنی کارگەکانی کەرتی و پیشەسازی و پێدانی مۆڵەت پێیان کە ئەمەش دەبێتە ڕێگەخۆشکەر بۆ هاندانی وەبەرهێنەرانی کەرتی پیشەسازی لە هەرێمی کوردستان.

ئاماژە بەوەش کراوە، "پێویستە وەزارەت و ئۆرگانە کەرتییەکان داواکارییەکانیان بۆ تەواوکردنی پڕۆژە پیشەسازییەکان لە ڕێگەی پۆرتاڵی ئەلیکترۆنییەوە پێشکەش بکەن و پەیوەندی بە ئۆرگانە کەرتییەکانی دیکەوە نەکەن، ئەمەش بۆ ڕێگریکردن لە دووبارەبوونەوەی داواکاری و وەرگرتنی ڕەزامەندی".

بە پێی راگەیاندراوەکە، لە کۆبوونەوەکەی ئەنجومەنی هەماهەنگیی پیشەسازیدا، بەگرنگیەوە باس لە کەرتی تایبەت لە بواری پیشەسازی کرا و گونجاندنی یاساو ڕێنماییەکانی بەردەست بۆ ڕێگا خۆشکردن لەبەردەم کەرتی پیشەسازی و لابردنی گرفت ئاستەنگەکانی بەردەم وەبەرهێنەرانی کەرتی پیشەسازی لە دامەزراندنی کارگەکانیان لە عێراق و هەرێمی کوردستان وە بەشداری پێکردنی کەرتی تایبەت لە پێشخسنی پلانی کەرتی پیشەسازی.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.