بەڕێوەبەرایەتیی کەشناسی و بومەلەرزەزانیی هەرێمی کوردستان پێشبینییەکانی بۆ کەشوهەوای 48 کاتژمێری داهاتوو خستەڕوو و دەڵێت، ئەمڕۆ و سبەی ئاسمان ساماڵ گەرم دەبێت و پلەی گەرما بەرز دەبێتەوە.
ڕۆژی پێنجشەممە، 14ـی ئاب، بەڕێوەبەرایەتیی کەشناسی و بومەلەرزەزانیی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند: ئەمڕۆ ئاسمان ساماڵ دەبێت و پلەی گەرما 1 بۆ 3 پلە بەرز دەبێتەوە.
پێشبینیش دەکات هەینی، 15ـی ئاب، ئاسمان ساماڵ و گەرم دەبێت، پلەی گەرما نزیک دەبێتەوە لە تۆمارەکانی دوێنێ.
پلەی گەرمای تۆمارکراو لە شار و شارۆچکەکانی هەرێمی کوردستان بۆ ڕۆژی پێنجشەممە، 14ـی ئاب.
هەولێر : 45 پلەی سیلیزی
سلێمانی : 43 پلەی سیلیزی
دهۆک : 43 پلەی سیلیزی
کەرکوک : 47 پلەی سیلیزی
زاخۆ : 45 پلەی سیلیزی
هەڵەبجە : 44 پلەی سیلیزی
سۆران : 43 پلەی سیلیزی
حاجی ئۆمەران : 30 پلەی سیلیزی
گەرمیان : 46 پلەی سیلیزی
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.