بەپێی توێژینەوەیەکی پزیشكی كه له له‌نده‌ن ئه‌نجام دراوه ده‌ركه‌وتووه، رێژەی مانەوەی نەخۆشی شێرپەنجە لە ساڵی 2010ەوە لە ئینگلتەرا و وێڵز تا ئیستا بە شێوەیەکی بەرچاو به‌ره‌و خاو بوونه‌وه چووه، واته چاره‌سه‌رییه‌كان كه‌م به‌دیكراوه ، پزیشكانیش داوای پلانێکی نوێی نیشتمانی بۆ بەرەنگاربوونەوەی بەپەلەی نەخۆشییەکە دەکەن.
ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه 13ی ئاب، ئاژانسی هه‌واڵی "فرانس پرێس" بڵاویكردووه‌ته‌وه، توێژینەوەیه‌كی پزیشكی تایبه‌ت كه له لایه‌ن قوتابخانه‌ی پزیشكی و ته‌ندروستی گه‌رمیانی لە لەندەن ئەنجامدراوە ده‌ریخستووه: چاره‌سه‌رییه‌كانی نه‌خۆشانی شێرپه‌نجه كه رێژه‌یان 11 ملیۆن كه‌سه له ماوه‌ی 10 ساڵی رابردوودا به كه‌می تێبینی كراوه، بە لەبەرچاوگرتنی گۆڕاوەکانی وەک تەمەن و رەگەز و جۆری شێرپەنجە.
توێژینەوەکە ئاماژەی بە زیادبوونی به‌رچاوی نه‌خۆشانی شێرپه‌نجه كردووه لە ماوەی 50 ساڵی رابردوودا، به‌جۆرێك رێژەی مانەوە لە 28.8% لە ساڵی 1971-1972 بۆ 56.6% لە ساڵی 2018 بەرزبووەتەوە، جگه له‌وه له ساڵانی رابردوودا پرۆسه‌ی چاره‌سه‌رییه‌كان به‌ره‌و خاووبوونه‌وه چوونه.
هه‌ر له داتای توێژینه‌وه‌كه ئه‌وه‌ش هاتووه: ڕێژەی مانەوەی 10 ساڵ (واتە، 10 ساڵ دوای دەستپێکردنی نەخۆشی) بە رێژەی 4% لە نێوان ساڵانی 2000-2001 و 2005-2006 زیادیکردووە، بەڵام تەنها بە رێژەی 1.4% لە نێوان ساڵانی 2010-2011 و 2015-2016 زیادی کردووە.
پزیشكانی پسپۆڕ كه رۆڵیان هه‌بووه له ئاماده‌كردنی راپۆرتی توێژینه‌وه‌كه پشتڕاستییان كردووه‌ته‌وه: ئەم خاوبوونەوە پێدەچێت بەهۆی دواکەوتنی دەستنیشانکردن و چارەسەرکردن بێت له ناوه‌نده پزیشكییه‌كانی به‌ریتانیا.
هەروەها توێژینەوەکە تیشکی خستۆتە سەر ئەوەی کە ڕێژەی مانەوەی 10 ساڵ بۆ شێرپەنجەکانی مەمک، ملی ڕەحم، کۆم، پرۆستات، کۆئەندامی زاوزێ و منداڵدان لە ماوەی 15 ساڵی رابردوودا وه‌كو خۆی جێگیر بووە، لەکاتێکدا ڕێژەی مانەوەی تووشبووانی شێرپەنجەی قوڕگ دابەزیوە.
لە هەمان کاتدا توێژینەوەکە ئاماژەی بە پێشکەوتنێکی کەم کردووە لە چارەسەرکردنی شێرپەنجەکانی سورێنچک، گەدە، سییەکان و پەنکریاس، بۆیه داوای پەسەندکردنی "پلانێکی نیشتمانی نوێ" كراوه له‌و باره‌یه‌وه.
لە ساڵی 2000ەوە ستراتیژی نیشتمانیی بۆ رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی شێرپەنجە لە ئینگلتەرا و وێڵز په‌سه‌ندكرا، دواتر لە ساڵی 2015 ستراتیژه‌كه نوێكرایه‌وه، ئێستاش داوای پلانی نوێ ده‌كرێت تا رێ له ته‌شه‌نه سه‌ندنی زیاتری نه‌خۆشی شێرپه‌نجه بگیرێت له‌ناوخۆی به‌ریتانیادا.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.