حكوومه‌تی رووسیا، سنووردارکردنی پەیوەندییەکانی لە رێگەی وه‌تسئه‌پ و تێلیگرامەوە به فه‌رمی راگه‌یاند، ئەمەش دوای ئه‌وه هات كه پلات فۆڕمه‌كانی سۆشیاڵ میدیا به ئاشكرا پشتیوانی خۆیان بۆ رۆژئاوا دووپات كرده‌وه.
ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه 13ی ئاب، ئاژانسی هەواڵدەریی دەوڵەتی رووسیا "رووسیا نۆڤۆستی" ، لە زاری دەزگای چاودێری پەیوەندییەکانی رووسیا بڵاویکردەوە: " بە مەبەستی بەرەنگاربوونەوەی تاوانباران و گرتنه‌به‌ری رێوشوێنی ته‌ناهی له‌ناو رووسیا، رێوشوێنی سنووردارکردنی پەیوەندییەکان لە رێگەی ئه‌په‌كانی نامە ناردنی بیانی "واتسئەپ و تێلیگرام" گیراوەتەبەر" .
ئه‌وه‌ش خراوه‌ته‌ڕوو: بڕیاره بۆ ته‌واوی شاره‌كانی رووسیا گشتاندنی بۆ كراوه و ماوه‌یه‌كی دیاریكراو نه‌خراوه‌ته‌ڕوو بۆ بریاره‌كه .
لای خۆیه‌وه، به‌رپرسانی ئه‌منی رووسیا جه‌ختیان له گرنگی بریاره‌كه كردووه‌ته‌وه له‌پێناو سه‌قامگیریی ئه‌منی و دزه نه‌كردنی هه‌واڵگریی بۆ وڵاتانی بیانی له رێگه‌ی ئه‌په‌كانی نامه ناردنی "وه‌تسئه‌پ و تێلیگرامه‌وه" .
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.