به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتیی حه‌ج و عومره‌ی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان هۆشدارییه‌ك ده‌داته هه‌موو ئه‌و كه‌س و نووسینگانه‌ی كه له‌رێگه‌ی سۆشیال میدیا و له ده‌ره‌وه‌ی رێنماییه یاساییه‌كان بانگه‌شه‌ی بردنی خه‌ڵك ده‌كه‌ن بۆ عومره ئه‌وه به‌دڵنیایی رووبه‌ڕووی لیپرسینه‌وه‌ی یاسایی ده‌بنه‌وه.
ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه 13ی ئاب، به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتیی حه‌ج و عومره‌ی حكوومه‌تی هه‌رێم له هۆشدارییه‌كدا رایگه‌یاندووه: به مه‌به‌ستی رێكخستنی پرۆسه‌ی عومڕه بۆ ساڵی 2025 – 2026 به‌رێوه‌به‌رایه‌تی گشتیی حه‌ج و عومره‌ی كوردستان هۆشداری توند ده‌داته هه‌موو ئه‌و كه‌سانه‌ی كه له ژێر ناوی جیا جیا و به به‌كارهێنانی په‌یجه‌كانی سوشیاڵ میدیا ده‌ستیان كردووه به ریكلام كردن بۆ بردنی هاووڵاتیان بۆ عومره به شێوه‌یه‌كی نایاسایی به بێ ئه‌وه‌ی كۆمپانیای حه‌ج و عومره‌یان هه‌بێت یاخود هاوپشك و فه‌رمانبه‌ر بن له هیچ كۆمپانیایه‌كی حه‌ج و عومڕه .
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتیی حه‌ج و عومره له روونكردنه‌وه‌كه‌یدا ئه‌وه‌شی خستووه‌ته‌ڕوو: به پێویستی ده‌زانین به له‌به‌ر چاوگرتنی به‌رژه‌وه‌ندی گشتی هاووڵاتییان و مافی كۆمپانیاكانی حه‌ج و عومره كه له به‌رێوه‌به‌رایه‌تی گشتیی حه‌ج و عومره به فه‌رمی تۆماركراون و گرێبه‌ستیان كردووه، هه‌ر كه‌سێك له دوای ئه‌م هۆشدارییه ئه‌م كاره رانه‌گرێت رووبه‌ڕووی لێپێچینه‌وه‌ی یاسایی و كارگێری ده‌بێته‌وه .
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.