ئه‌مڕۆ له به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتیی پۆلیسی هه‌رێم مه‌راسیمێك بۆ رێزلێنانی خانه‌نشین بوونی لیوای مافپه‌روه‌ر عه‌بدولخالق ته‌لعه‌ت و ده‌ستبه‌كاربوونی عه‌مید عه‌بولستار یاسین زێباری و عه‌مد فه‌رمان فازڵ دزه‌یی به ئاماده‌بوونی پارێزگاری هه‌ولێر و لایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌كان به‌ڕێوه‌چوو.
نووسینگه‌ی راگه‌یاندنی پارێزگای هه‌ولێر بڵاویكردووه‌ته‌وه، ئه‌مرۆ چوارشه‌ممه 13.8.2025 بە ئامادەبوونی ئومێد خۆشناو پارێزگاری هه‌ولێر و دكتۆر هێمن میرانی نوێنەری وەزیری ناوخۆ و لیوا تاریق بەرێوەبەری گشتی پۆلیسی هەرێم و جێگری به‌رێوه‌به‌ری گشتی ئاسایش و بەرێوەبەری ئاسایشی هەولێرو ژمارەیەک لە ئەفسەران، لە بەرێوبەرایەتی گشتی پۆلیسی هەرێم، مه‌راسیمی رێزلێنان له خانەنشین بوونی لیوای مافپه‌روه‌ر عه‌بدولخالق ته‌لعه‌ت و دەستبەکاربوونی عه‌مید عەبدولستار وەک جێگرەوەی و عەمید فەرمان وەک بەرێوه‌بەری پۆلیسی دارەستان به‌رێوه‌چوو.
له‌و مه‌راسیمه‌دا پارێزگاری هه‌ولێر، ئاماژه‌ی به رۆڵی دیار‌و به‌رچاوی لیوای مافپەروەر عەبدولخالق ته‌لعه‌ت کرد، کە لە چەندین وێستگه‌دا پۆستی جیا جیای بینیووه و شەو نخوونی كردووه، رۆڵی قورسی بینیوە و لە پلانی ئەمنی و سەقامگیری شاری هەولێردا هه‌وڵ و ته‌قه‌لای بێ وچانی داوە، کە دواترینیان پۆستی فەرماندەی ئۆپەراسیۆنە هاوبەشەکان بوو، به‌تایبه‌تی له‌و پرسانه‌ی په‌یوه‌ندارن به هەماهەنگی کردنی هاوبەشی نێوان حکوومەتی ناوەند و حکوومەتی هەرێمی كوردستان لەبواره‌كانی سەربازی و ئەمنی و بەرەنگاربوونەوەی رێکخراوە تیرۆریستییەکان .
شایەنی باسە، هەر لەو مەراسیمەدا لیوا عەبدولستار یاسین زێباری، وەکو نوێنەری وەزارەتی ناوخۆی حکوومەتی هەرێمی کوردستان لە ژووری ئۆپەراسیۆنە هاوبەشەکانی عێراق دیاری کرا، هاوکات لیوا فەرمان فازڵ دزه‌یی وەک بەرێوەبەری پۆلیسی دارەستان دیاری کران و پیرۆزباییان ئاراستە کرا .


کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.