Erbil 31°C چوارشەممە 01 تەمووز 18:56

جارێکی دیکە چیای باڵەکیان ئاگری گرت

کوردستان TV
100%

چیای گۆرەز لە باڵەکیان بۆ جارێکی دیکە ئاگری گرت و لەلایەن تیمەکانی بەرگریی شارستانیی سۆرانەوە هەوڵی کۆنترۆڵکردنی ئاگرەکە دەدرێت و گوتەبێژی بەرێوەبەرایەتییەکە دەڵێت، دەستێک لەپشت ئەم کارەیە و بە ئانقەست ئاگری تێ بەردەدەن.

ئەمڕۆ چوارشەممە 13ـی ئابی 2025، رەوەند مەغدید گوتەبێژی بەرگریی شارستانیی سۆران بە "دیانا سامی" پەیامنێری "کوردستان تیڤی"ی راگەیاند: 8 تیم هەوڵی کۆنترۆڵکردنی ئاگرەکەی چیای گۆرەز دەدەن.

گوتەبێژی بەرگریی شارستانیی سۆران دەڵێت، زیاتر لە 10 جارە ئاگر لەم چیایە بەردەبێت و بەهۆی مەترسیی هەبوونی مین، تیمەکانمان ناتوانن بە ئاسانی ئاگرەکە کۆنترۆڵ بکەن و دەبێت هێواش هێواش کار بکەین.

رەوەند مەغدید گوتیشی، ئەمە چەندین جارە لە چیاکە بەردەدەن و لەلایەن تیمەکانمانەوە ئاگرەکە کۆنترۆڵ دەکرێت، بێگومان کەسێک لەپشت ئەم کارەوەیە و هیوادارم بە زووترین کات دەستگیر بکرێت و توندترین سزا بدرێت.

گوتەبێژی بەرگریی شارستانیی سۆران ئاماژەی بەوەش کرد، "سەرەتا گومان هەبوو دەستی لە پشت بێت بەڵام ئێستا دڵنیا بووینەوە کەسێک لە پشت ئەم کارەوەیە". ڕاشیگەیاند "داوامان لە خەڵکی ناوچەکەش کردووە گومانیان لە هەرکەسێک هەیە ئاگادارمان بکەنەوە".

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.