تیمه‌كانی سه‌رۆكایه‌تیی شاره‌وانیی هه‌ولێر كار له‌سه‌ر قۆناغی سێیه‌می دابه‌شكردنی زه‌وی ده‌كه‌ن و سه‌رۆكی شاره‌وانیی هه‌ولێریش ده‌ڵێت: تیمه‌كانمان ته‌نانه‌ت له كاته‌كانی پشووشدا كار ده‌كه‌ن بۆ ئه‌وه‌ی له زووترین كاتدا قۆناغی سێیه‌میش ڕابگه‌یه‌نین.
ئەمڕۆ چوارشەممە، 13ـی ئاب، کارزان عەبدولهادی، سەرۆکی شارەوانیی هەولێر، ڕایگەیاند: تا ئێستا له سنووری سه‌رۆكایه‌تیی شاره‌وانیی هه‌ولێردا له قۆناغەکانی یه‌كه‌م و دووه‌مدا له سنووری سه‌رۆكایه‌تیی شاره‌وانیی هه‌ولێر زه‌وی به‌سه‌ر فه‌رمانبه‌راندا دابه‌ش كراوه و ئێستاش ئاماده‌سازی بۆ قۆناغی سێیه‌م ده‌كه‌ین.
سه‌رۆكی شاره‌وانیی هه‌ولێر، دەربارەی واده‌ی قۆناغی سێیه‌می دابه‌شكردنی زه‌وی ده‌ڵێت: ئێستا تیمه‌كانمان به به‌رده‌وامی، له كاتی ده‌وامی ئاسایی و دوای ده‌وام و ته‌نانه‌ت له ڕۆژانی پشووشدا كار له‌سه‌ر پرۆسه‌ی دابه‌شكردنی زه‌وی بۆ قۆناغی سێیه‌م ده‌كه‌ن بۆ ئه‌وه‌ی به‌زووترین كات قۆناغی سێیه‌میش ده‌ست پێ بكات.
سه‌رۆكی شاره‌وانیی هه‌ولێر دڵنیاییش ده‌داته فه‌رمانبه‌رانی حكوومه‌ت و ده‌ڵێت: به‌پێی پلان تیمه‌كانمان به به‌رده‌وامی كار ده‌كه‌ن و به‌رده‌وام ده‌بن له ئیشكردن تاكوو سه‌رجه‌م فه‌رمانبه‌رانی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان زه‌وی وه‌رده‌گرن.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.