هەڵمەتی دەستگیر کردنی دەرۆزەکەران لە سنووری پارێزگای سلێمانی بەردەوامە و نۆ دەرۆزەکەری دیکە دەستگیر کران.
ئەمڕۆ چوارشەممە 13ـی ئابی 2025، بەرێوەبەرایەتیی پۆلیسی سلێمانی رایگەیاند، هەڵمەتی دەستگیر کردنی دەرۆزەکەران لە سنووری سلێمانی بەردەوامە و ئەمڕۆ "نۆ" دەرۆزەکەر دەستگیر کراون.
پۆلیسی سلێمانی دەڵێت، مەفرەزەكانی بەشی پۆلیسی نەهێشتنی تاوانی سەر بە بەڕێوەبەرایەتیمان، "نۆ" دەرۆزەکەریان دەستگیر کرد کە لە شەقام و شوێنە گشتییەکان دەرۆزەیان دەکرد.
پۆلیسی سلێمانی ئاماژەی بەوەش داوە، سەرجەم دەرۆزەکەرەکان خەڵکی دەرەوەی شاری سلێمانین و بە بڕیاری دادوەری تایبەتمەند راگیراون و پەڕاوی لێکۆڵینەوەیان بۆ کراوەتەوە.
پێشتریش پۆلیسی سلێمانی لە 7ـی ئابدا رایگەیاندبوو "حەوت" دەرۆزەکەریان گرتووە و ئەو هەڵمەتە بەردەوام دەبێت، ئەمڕۆش دووپاتیان کردەوە هەڵمەتەکە بەردەوامە و دەستگیرکراوان رووبەڕووی یاسا دەکرێنەوە.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.