Erbil 31°C دووشەممە 29 حوزەیران 13:40

بوومەلەرزە پارێزگایەكی ئێرانی هەژاند

کوردستان TV
100%

دوای نیوەڕۆی ئەمڕۆ سێشەممە بوومەلەرزەیەك لە سنووری پارێزگای بوشەهر لە باشووری رۆژئاوای ئێران رووی دا، بەڵام بوومەلەرزەكە كاریگەری بۆ سەر بنكە ئەتۆمییەكانی پارێزگاكە نەبووە.

بەگوێرەی زانیارییەكانی ئاژانسی (میهر)، چەقی بوومەلەرزەكە لە شارۆچكەی دەشتی لە سنووری پارێزگای بوشەهر بووە.

بوومەلەرزەكە لە كاتژمێر 2:13 خولەكی دوای نیوەڕۆ روویداوە و هێزەكەشی 4.1 پلە بووە بە ئامێری پێوانەیی رێختەر.

بەگوێرەی ئاژانسەكە، بوومەلەرزەكە هیچ زیانێكی بۆ بنكە ئەتۆمییەكانی سنووری پارێزگای بوشەهر نەبووە كە یەكێكە لە گەورەترین بنكە ئەتۆمییەكانی ئێران.

بەهەمانشێوە تا ئێستا هیچ زیانێكی گیانی و مادی لە ئەنجامی بوومەلەرزەكە لە سنووری پارێزگاكە تۆمار نەكراوە.

رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌راست ئێران

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.