لە دوای جەنگی 12 ڕۆژەی نێوان ئێران و ئیسرائیل، نرخی نان لە سەرانسەری ئێران لە نێوان 31 تا 52٪ گران بووە و گوتەبێژی حکوومەتیش دەڵێ ئەم گرانبوونە ئاساییە.
رۆژی سێسەممە12ـی ئابی 2025، فاتمە موهاجیرانی، گوتەبێژی حکوومەتی ئێران لە کۆنفڕانسێکی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند، پێکهاتەی سەرەکیی نان، ئاردە و نرخی ئاردیش بەرز بووەتەوە، "هەر بۆیەش هۆکاری گرانبوونی نان ئاشکرایە. لە لایەکی دیکەوە حەقدەستی کرێکارانی نانەواخانەکان و بیمەی ئەوان زیادی کردووە. بۆیە ئاساییە نان گران بێت".
رەزا رەستگار، سەرۆکی ژووری ڕێکخراوە پیشەییەکانی تاران گوتبووی ئەوان هێشتا بەرزبوونەوەی نرخی نانیان ڕانەگەیاندووە و لە پاش ڕاگەیاندنی فەرمیی گرانبوونی نان، چاودێرییەکان بە گوێرەی نرخە نوێیەکان جێبەجێ دەکرێن. بەڵام گوتەبێژی یەکێتیی نانەواخانەکانی تاران ڕایگەیاندووە نرخە نوێیەکانی نان پەسند کراون و بە نانەواخانەکانیش ڕاگەیاندراون.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.