Erbil 31°C دووشەممە 29 حوزەیران 01:58

شارەزایەکی کەشناسی وادەی کۆتاییهاتنی خۆڵبارینی ئاشکرا کرد

کوردستان TV
100%

شارەزایەکی کەشناسی دەڵێت، ئەو شەپۆلە خۆڵبارینەی ڕووی لە ناوچەکانی هەرێمی کوردستان کردووە، کاتییە و پێشبینی دەکرێت تا نیوەڕۆی ئەمڕۆ کاریگەرییەکەی کۆتایی پێ بێت، هاوکات پلەکانی گەرما بە بەرزی دەمێننەوە.

ئەمڕۆ سێشەممە 12ـی ئاب، محەمەد کەمال، شارەزای کەشناسی، بە دیجیتاڵ میدیای کوردستان تیڤیـی ڕاگەیاند: "بەهۆی کاریگەری و چالاکبوونی بای باشووری خۆرئاوا، لە شەوی ڕابردووەوە شەپۆلێکی خۆڵبارینی لاواز بۆ مامناوەند، بەشێک لە ناوچەکانی هەرێمی کوردستانی گرتووەتەوە، کە سەرچاوەکەی سنووری نێوان عێراق و سووریایە".

ئەو شارەزایەی کەشناسی گوتیشی: "پێشبینی دەکەین کاریگەریی ئەم شەپۆلە خۆڵبارینە تاوەکو نیوەڕۆی ئەمڕۆ بەردەوام بێت و پاشان کاریگەرییەکەی نامێنێت و ئاسمانی ناوچەکەمان ساف و ڕوون دەبێتەوە".

محەمەد کەمال ڕوونیشی کردەوە، لە ماوەی داهاتووی نزیکدا پێشبینیی هاتنی شەپۆلێکی دیکەی خۆڵبارین ناکرێت، بەڵام بەرزبوونەوەی پلەکانی گەرما تا کۆتایی ئەم هەفتەیە بەردەوام دەبێت.

هەروەها، بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی کەشناسی و بوومەلەرزەزانیی هەرێمی کوردستان لە ڕاگەیێندراوێکدا ئاماژەی بەوە کردووە کە ئەمڕۆ ئاسمان ساماڵ دەبێت لەگەڵ بەردەوامیی کاریگەریی تۆز و خۆڵ، کە دەبێتە هۆی کەمبوونەوەی مەودای بینین بۆ نێوان (3 - 7) کم.

کەشناسی پێشبینی دەکات، سبەی چوارشەممە 13ـی ئابی 2025، ئاسمان ساماڵ بێت و پلەی گەرما نزم ببێتەوە، لەگەڵ بوونی تۆزێکی سووک و مەودای بینین بۆ (7 - 9) کم باشتر دەبێت.

بەپێی پێشبینییەکان، بەرزترین پلەکانی گەرمای سبەی چوارشەممە بەم شێوەیە دەبن:

هەولێر: 43 پلەی سیلیزی
سلێمانی: 41 پلەی سیلیزی
دهۆک: 42 پلەی سیلیزی
کەرکووک: 45 پلەی سیلیزی
گەرمیان: 45 پلەی سیلیزی
زاخۆ: 43 پلەی سیلیزی
هەڵەبجە: 43 پلەی سیلیزی
سۆران: 41 پلەی سیلیزی
حاجی ئۆمەران: 31 پلەی سیلیزی
 

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.