بەڕێوەبەری ناحیەی زێلکان ڕایگەیاند، شەوی ڕابردوو لەسەر ڕێگای نێوان شێخان - زێلکان، بەهۆی ڕووداوێکی هاتوچۆوە کەسێک گیانی لەدەست داوە و پێنج کەسی دیکەش بریندار بوون.
محەمەد ئەمین، بەڕێوەبەری ناحیەی زێلکان، بە ئیسکان رەمەزانـی پەیامنێری "کوردستان تیڤی" ڕاگەیاند: "شەوی ڕابردوو ڕووداوێکی دڵتەزێنی هاتوچۆ لەسەر ڕێگای سەرەکیی شێخان بۆ ناحیەی زێلکان ڕوویدا، کە تێیدا شەش کەس بوونە قوربانی".
ڕووداوەکە لەنێوان ئۆتۆمبێلێکی جۆری تۆیۆتا مەرزیە و ئۆتۆمبێلێکی بارهەڵگری جۆری کیادا بووە.
بەڕێوەبەری ناحیەی زێلکان گوتی: " لە ئەنجامی رووداوەکەدا هاووڵاتییەک گیانی لەدەست دا و پێنج کەسی دیکەش بریندار بوون".
ئاماژەی بەوەشکرد، دوو لە بریندارەکان عەرەبن و بەهۆی سەختیی برینەکەیانەوە ڕەوانەی نەخۆشخانەی فریاکەوتنی دهۆک کراون بۆ وەرگرتنی چارەسەری پێویست.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.