چاوەڕوان دەكرێت لە چەند كاتژمێری داهاتوودا شەپۆڵێكی خۆڵبارین ناوچەكانی هەرێمی كوردستان بگرێتەوە، شارەزایەكی كەشناسی داوا لە هاووڵاتییان دەكات دەرگا و پەنجەرەی ماڵەكانیان دابخەن.
هەڤاڵ سدیق گەڵۆزی شارەزای كەشناسی رایدەگەیەنێت"لە ئێستادا بەهۆی زیادبوونی خێرایی با شەپۆڵێکی خۆڵبارینی مامناوەند بۆ چڕ داخیل به تەواوی ناوچەکانی باشووری پارێزگای نەینەوا و باکوری خۆرئاوای تکریت بووه".
هەروەها رایدەگەیەنێت "چاوەڕوان دەكرێت لە چەند کاتژمێری داهاتوودا کاریگەریی شەپۆڵە خۆڵبارینەكە بگاته بەشێک لە ناوچەکانی هەرێم و هەروەها پارێزگاكانی ناوەڕاستی عێراق".
شارەزاكەی كەشناسی داواشی لە هاووڵاتییان كرد لە ماوەی شەپۆڵەكەدا ئاگاداری تەندروستی خۆیان بن و دەرگا و پەنجەرەی ماڵەكانیان دابخەن.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.