Erbil 31°C دووشەممە 29 حوزەیران 08:41

پارێزگاری هەولێر دڵنیایی لە سزادانی بکوژی رووداوی بەنزینخانەکەی هەولێر دەدات

کوردستان TV
100%

ئومێد خۆشناو، پارێزگاری هەولێر، پێشوازیی لە خانەوادەی قوربانییانی ڕووداوی تەقەکردنەکەی شاری هەولێر کرد و دڵنیایی پێدان کە تاوانبار بە سزای یاساییی خۆی دەگات و مافیان پارێزراو دەبێت. هاوکات خانەوادەی قوربانییەکانیش سوپاسی سەرۆک بارزانی و حکوومەتی هەرێمی کوردستانیان کرد و داوای بە سزا گەیاندنی تۆمەتبارەکەش دەکەن.

ئەمڕۆ دووشەممە، 11ی ئابی 2025، ئومێد خۆشناو، پارێزگاری هەولێر، پێشوازیی لە خانەوادەی ئەو سێ هاووڵاتییە کرد کە لە ڕووداوی تەقەکردنەکەی شەوی چوارشەممەی ڕابردوو لە یەکێک لە بەنزینخانەکانی شاری هەولێر گیانیان لەدەست دا.

دواتر لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا، پارێزگاری هەولێر جەختی لەوە کردەوە کە تاوانبار بە سزای یاساییی خۆی دەگات و گوتی: "حکوومەتی هەرێمی کوردستان دڵنیایی داوەتە خانەوادەی قوربانییەکان کە مافەکانیان پارێزراوە و هەموو ڕێکارێکی یاسایی جێبەجێ دەکرێت".

پارێزگاری هەولێر ڕایگەیاند: "ئەو سێ قوربانییە ڕۆڵەی ئەم وڵاتەن و ڕووداوەکە هیچ پەیوەندییەکی بە بابەتی نەتەوەییەوە نییە".

هاوکات، خانەوادەی قوربانییەکان سوپاسی سەرۆک بارزانی و حکوومەتی هەرێمی کوردستانیان کرد بۆ ئەو پشتیوانی و بەدەمەوەچوونەی لەم ڕووداوە دڵتەزێنەدا پێشکەشیان کراوە.

سەبارەت بە داواکاریی گواستنەوەی کەیسەکە بۆ دادگەیەکی دیکەی عێراق، پارێزگاری هەولێر ئاماژەی بەوە کرد کە ڕێز لە داواکاریی خانەوادەی قوربانییەکان دەگرن و لە چوارچێوەی یاسادا هەموو پشتیوانییەکیان دەکەن.

شەوی چوارشەممە، 6ی ئابی 2025، کاتژمێر 8:30 خولەک، لە یەکێک لە بەنزینخانەکانی هەولێر، لەنێوان کارمەندێکی بەنزینخانەکە و شۆفێر و سەرنشینی ئۆتۆمبێلێکدا دەمەقاڵێ دروست بوو. دواتر کارمەندەکە تەقەی کرد و بەهۆیەوە سێ هاووڵاتی گیانیان لەدەست دا، کە بریتی بوون لە شۆفێر و سەرنشینی ئۆتۆمبێلەکە و هاووڵاتییەکی دیکە
 

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.