Erbil 31°C سێشەممە 30 حوزەیران 01:12

لە رووداوێکی هاتوچۆ لە هەڵەبجە هەشت کەس بریندار بوون

کوردستان TV
100%

کەمێک پێش ئێستا لە گوندێکی نزیک هەڵەبجە ئۆتۆمبێلێک کۆنتڕۆڵی لەدەستدا و وەرگەڕا، بەڕێوەبەرایەتی هاتووچۆی پارێزگاکەش دەڵێت؛ بە هۆیەوە هەشت سەرنشین بریندار بوون.

 

ڕۆژی دووشەممە، 11ـی ئاب، بەڕێوەبەرایەتی هاتووچۆی پارێزگای هەڵەبجە، ڕایگەیاند؛ لە گوندی پریسی سەر بە پارێزگای هەڵەبجە ئۆتۆمبێلێک کۆنتڕۆڵی لەدەست دا و بووە هۆی برینداربوونی هەشت سەرنشینەکەی.

 

بەگوێرەی راگەیەنراوەکەی بەرێوەبەرایەتی هاتووچۆی پارێزگای هەڵەبجە؛ بریندارەکان بە مەبەستی وەرگرتنی چارەسەر گەیەندراونەتە نەخۆشخانەی فریاکەوتنی هەڵەبجە و لێکۆڵینەوە لە ڕووداوەکە دەستی پێ کردووە.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.