Erbil 31°C دووشەممە 06 تەمووز 06:24

لە گەرمیان کارمەندێکی ئاسایش کوژرا و مامۆستایەکیش بریندار بوو

کوردستان TV
100%

شەوی ڕابردوو لە سنووری گەرمیان، بەهۆی کێشەیەکی کۆمەڵایەتییەوە، کەسێک تەقەی لە دوو هاووڵاتی کرد، لە ئەنجامدا کارمەندێکی ئاسایش گیانی لەدەست دا و مامۆستایەکیش بەسەختی بریندار بوو. پۆلیسی گەرمیان ڕایگەیاند فەرمانی دەستگیرکردن بۆ تۆمەتبارەکە دەرچووە.

ئەمڕۆ دووشەممە 11ـی ئاب، عەقیدی مافپەروەر، عەلی جەمال قەدووری، گوتەبێژی پۆلیسی گەرمیان ڕایگەیاند: شەوی ڕابردوو لە گوندی باریکەی سەر بە ناحیەی قۆرەتوو، تەرمی کەسێک بە ناوی (سەلام ئیسماعیل کاکەبرا)، لەدایکبووی ساڵی 1973 و کارمەندی ئاسایشی گەرمیان و هاووڵاتییەکی دیکەش بە برینداری بە ناوی (د.م.م)، لەدایکبووی 1972 و پیشە مامۆستا، گەیەندراونەتە نەخۆشخانەی فریاکەوتنی شەهید هەژار لە کەلار.

گوتەبێژی پۆلیس ئاماژەی بەوەش کردووە کە بەپێی گوتەی کەسوکاری کوژراوەکە، ڕووداوەکە لەناو باخێکدا ڕوویداوە و تەقەکەرەکە ناسیاوی خۆیانە و پێشتر کێشەیان لەنێواندا هەبووە.

سەبارەت بە بریندارەکەش، دوای وەرگرتنی چارەسەری سەرەتایی، بەهۆی سەختیی برینەکەیەوە ڕەوانەی نەخۆشخانەکانی سلێمانی کراوە.

پۆلیسی گەرمیان ئاماژەی بەوە کرد، پەڕاوی لێکۆڵینەوە بۆ ڕووداوەکە کراوەتەوە و بە بڕیاری دادوەر و بەپێی ماددەی 405 لە یاسای سزادان، فەرمانی دەستگیرکردن بۆ تۆمەتبار دەرچووە و هەوڵەکان بۆ دەستگیرکردنی بەردەوامن.
 

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.