وەزیری دەرەوەی ئێران ئاشكرای دەكات، سبەی دووشەممە وڵاتەكەی گفتوگۆكانی لەگەڵ ئاژانسی نێودەوڵەتی وزەی ئەتۆم دەست پێ دەكاتەوە.
عەباس عێراقچی وەزیری دەرەوەی ئێران بە ئاژانسی (ئێرنا)ی ئێرانی راگەیاند: سبەی گفتوگۆكانمان لەگەڵ جێگری بەڕێوەبەری گشتیی ئاژانسی نێودەوڵەتی وزەی ئەتۆم سەبارەت بە دۆسییەی ئەتۆمی ئێران دەست پێ دەكاتەوە.
عێراقچی پێشتر لە چاوپێكەوتنێكدا لەبارەی تەوەری گفتوگۆكان گوتبووی: لەگەڵ بەرپرسانی ئاژانسی نێودەوڵەتی وزەی ئەتۆم تاوتوێی دووبارە دەستپێكردنەوەی كاری پشكنینەكان بۆ دامەزراوە ئەتۆمییەكانی ئێران دەكەینەوە، بەڵام لە سەردانی یەكەمدا هیچ پشكنینێك ئەنجام نادرێت.
مەسعوود سەرۆكی ئێران لە رۆژی 2ی تەمووزی رابردوو بەهۆی هێرشەكانی ئیسرائیل بۆ سەر وڵاتەكەی، هەموو پەیوەندییەكانی لەگەڵ ئاژانسی نێودەوڵەتی وزەی ئەتۆم پچڕاندبوو.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.