فەرمانگەی میدیا و زانیاریی حکوومەتی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند، تۆماری دیجیتاڵیی حەج لە کوردستان کارا کراوە و سیستمەکە کارایی و وردبینی بەڕێوەبردنی پڕۆسەکە زیاد دەکات.
ئەمڕۆ یەکشەممە، 10ی 8ی 2025، فەرمانگەی میدیا و زانیاری ڕایگەیاند "تۆماری دیجیتاڵیی حەج لە هەرێمی کوردستان بەردەست خرا، کە لە ڕێگەیەوە هاووڵاتییان بە مۆبایل یان کۆمپیوتەر داواکاریی حەج پێشکەش دەکەن".
ئەم سیستمە تەنها بۆ حەجخوازان نییە، بەڵکو پزیشک، مامۆستای ئایینی، کەسوکاری شەهیدان و کۆمپانیاکانیش بۆ گەشتی عومرە بەکاری دێنن. هەر کەسێکیش تەنها جارێک دەتوانێت داواکاری بکات و بە شێوەیەکی یەکسان و ڕێکخراو بۆ هەمووان بەردەستە.
سیستمەکە نامەی ئاگادارکردنەوە لە هەموو قۆناغێکدا بۆ بەدواداچوونی داواکارییەکان بۆ داواکار دەنێرێت.
فەرمانگەی میدیا و زانیاری پێشبینیی کردووە ئەمساڵ 150 هەزار داواکاری پێشەکەش بکرێت.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.