پرۆژەی رووناکی لە هەڵەبجە دەستی بە کارەکانی کردووە و بەڕێوەبەری کارەبای هەڵەبجەش دەڵێت، سەرەتای مانگی داهاتوو تەواوی سەنتەری هەڵەبجە دەبێتە کارەبای 24 کاتژمێری.
رۆژی یەکشەممە 10ـی ئابی 2025، كاروان كەریم، بەڕێوەبەری کارەبای هەڵەبجە بە شۆرش والی پەیامنێری کوردستان تیڤیی ڕاگەیاند: پرۆژەی رووناکی لە هەڵەبجە دەستی بە کارەکانی کردووە و سەرەتای مانگی داهاتوو سەنتەری هەڵەبجە هەمووی دەبێتە کارەبای 24 کاتژمێری".
کاروان کەریم دەڵێت؛ پارێزگای هەڵەبجە بە بە گشتیی پێویستی بە 60 مێگاوات کارەبا هەیە و تەنیا سەنتەری هەڵەبجە 30 مێگاوات کارەبای پێویستە.
بەڕێوەبەری کارەبای هەڵەبجە گوتی، سەرەتای مانگی داهاتوو کارەبای سەنتەری هەڵەبجە دەبێتە 24 کاتژمێری و دواتر دەورووبەری هەڵەبجە بە پرۆژەکە دەبەسترێتەوە.
بە گوتەی کاروان کەریم؛ بە جێبەجێکردنی پرۆژەی رووناکی لە سەنتەری شار 45 موەلیدە دەکوژێنەوە و لە ناحیەکان و دەورووبەری هەڵەبجەش 16 مووەلید دەکوژێنەوە.
بەگوێرەی داتاکانی پرۆژەی رووناکی؛ تا ئێستا دوو ملیۆن و 700 هەزار هاووڵاتی کارەبای 24 کاتژمێرییان بۆ دابین کراوە و بەهۆیەوە دوو هەزار و 500 موەلیدە لە سەرتاسەری هەرێمی کوردستان کوژاونەتەوە.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.