Erbil 31°C یەکشەممە 28 حوزەیران 23:26

جێگری سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق: ڕێگا نادەین زەویی جووتیارانی کورد داگیر بکرێت

کوردستان TV
100%

سێ جووتیاری کوردی پارێزگای کەرکووک، بە هۆی کێشەی زەوی لەسەر سکاڵای عەرەبی هاوردە، دادگایی دەکرێن و جێگری سەرۆکی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق دەڵێ ناهێڵن زەویی و زاری جووتیارانی کورد لەلایەن عەرەبەکانەوە داگیر بکرێت.

ئەمرۆ یەکشەممە 10ـی ئابی 2025، دکتۆر شاخەوان عەبدوڵڵا جێگری سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق لەگەڵ جووتیارانی کورد و تورکمانی تۆپزاوا کۆبووەوە و لە کۆبوونەوەکە دڵنیایی دا بەهیچ شێوەیەک نوێنەرانی کورد و حکوومەتی هەرێمی کوردستان رێگا نادەن زەوی و زاری جووتیارانی کورد داگیر بکرێت.

دکتۆر شاخەوان عەبدوڵڵا ئاشکرای کرد، لەگەڵ سەرۆکوەزیرانی عیراق گفتوگۆی کردووە و نووسراوێکی فەرمیی پێشکەش کردووە بۆ راگرتنی داگیرکاری لەسەر زەویی و زاری جووتیارانی کورد.

هەر ئەمڕۆ سێ جووتیاری کورد سەر بە گوندەکانی "شەناغە و سەربەشاخ"ی سەر بەناحیەی سەرگەڕان، لەلایەن دادگای دووبزەوە داوا کراون بۆ دانیشتن لەسەر سکاڵای عەرەبە هاوردەکان.

جوتیارە کوردەکان زیاتر لە 30 هەزار دۆنم زەوییان هەیە و عەرەبی هاوردە وەبەرهێنانی کەرکووک و هێزەکانی عێراق دەیانەوێت داگیری بکەن.

 

 

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.