Erbil 31°C یەکشەممە 28 حوزەیران 18:30

دوا وادەی تۆمارکردنی ناوی قوتابییان لە باخچە و قوتابخانە حکوومییەکان ڕاگەیاندرا

کوردستان TV
100%

وەزارەتی پەروەردەی حکوومەتی هەرێمی کوردستان دوا وادەی تۆمارکردنی ناوی منداڵان لە باخچە و قوتابخانە حکوومییەکانی ڕاگەیاند و جەختیشی کردووەتەوە وادەکە درێژ ناکرێتەوە.

ڕۆژی یەکشەممە 10ـی ئابی 2025، وەزارەتی پەروەردەی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند: "ڕۆژی چوارشەممە ٢٠ ی ٨ ی ٢٠٢٥ دوا وادەیە بۆ تۆماری منداڵەکەت لە باخچە و قوتابخانە حکومییەکان".

جەختیشی کردووەتەوە تۆمارکردنی ناوی منداڵان لە دوای ئەو وادەیە درێژ ناکرێتەوە، چونکە ناوەندەکانی خوێندن کار لە سەر رێکخستنەوەی میلاکی مامۆستایان و تۆمارکردنی قوتابییان لە سیستمی ئی - پەروەردە دەکەن و هۆبەکانی خوێندن جیا دەکەنەوە. وەزارەتی پەروەردە داوای لە بنەماڵەکان کردووە هاوکاریان بن و تا ڕێککەوتی ٢٠ ی ٨ منداڵەکانیان لە باخچە و قوتابخانە حکومییەکان تۆمار بکەن.

 

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.