لە سنووری شارباژێڕ بەهۆی ئاگرکەوتنەوە، هەزار دۆنم زەوی زیانی پێ گەیشتووە و پۆلیسی دارستانیش دەڵێت هۆکاری ئاگر کەتنەوەکە نادیارە.
ئەمڕۆ یەکشەممە 10ـی ئابی 2025، بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی دارستانی شارباژێڕ بڵاوی کردەوە، بە هۆکارێکی نادیار لە سنووری شارباژێر ئاگر لە گوندەکانی " بێورێ و سێونگ و کانی شوان و پیرێسک ونورەباب" کەوتووەتەوە.
پۆلیسی دارستان ئاماژەی بەوە کردووە، بە هاوکاریی تیمەکانی بە رگریی شارستانیی چوارتا و بە رگریی شارستانیی سیتەک و قایمەقامی چوارتا و خەڵکی ناوچەکە، توانرا ئاگرەکە کۆنترۆڵ بکرێت.
بەهۆی ئاگرەکەوە نزیکەی هەزار دۆنم دار و پوش و پاوان سووتاوە و پۆلیسی دارستانیش دەڵێت، هۆکاری ئاگرەکە نادیارە و لێکۆڵینەوەش لە هۆکاری ئاگرەکە بەردەوامە.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.