Erbil 31°C سێشەممە 30 حوزەیران 16:20

دوو مانگی دیکە قۆناغی دووەمی پرۆژەی فریاگوزاریی ئاوی هەولێر دەکەوێتە کار

کوردستان TV
100%

قۆناغی دووەمی پرۆژەی فریاگوزاریی خێرای ئاوی هەولێر بەرەو تەواوبوونە و بەڕێوەبەری ئاوی هەولێریش دەڵیت، 31 تیمیان بۆ چاودێریی بەفیڕۆنەدانی ئاو پێک هێناوە.

ڕۆژی یەکشەممە 10ـی ئاب، رابەر حوسێن، بەڕێوبەری ئاوی هەولێر، بە "دیجیتاڵ میدیای کوردستان تیڤی"ی ڕاگەیاند: "کارەکانی قۆناغی دووەمی پڕۆژەی فریاگوزاریی خێرای ئاوی هەولێر لە ماوەی دوومانگی داهاتوودا تەواو دەبن و دەست بە قۆناغی سێیەم دەکرێت".

بەرێوبەری ئاوی هەولێر گوتی: ئەو گەڕەک و گوندانەی لە قۆناغی دووەمی پرۆژەی فریاگوزاریی ئاوی هەولێر سوودمەند دەبن لە نێوان هەردوو شەقامی 120 مەتری و 150 مەترین و بریتین لە؛ عەنکاوە، 32ـی پارک، کوورانی عەنکاوە، بەحرکە، گردجووتیار و سێبەردان و چەندین گەڕەک و گوندی دیکە".

بەشێک لە هاوبەشانی ئاوی هەولێر تاوەکو ئێستا تەوافەیان بۆ تانکەری ئاوی سەربان دانەناوە و ئاوێکی زۆر بەو هۆیە بە فیڕۆ دەڕوات، بڕیارە بەڕێوەبەرایەتیی ئاوی هەولێر تیمی تایبەت بۆ بەفیڕۆنەدانی ئاو پێکبهێنێت و بەڕێوەبەری ئاوی هەولێریش دەڵێت، تیمەکان دەچنە ناو گەڕەکەکانی هەولێر.

وەکوو رابەر حوسێن ئاماژەی پێ کرد "بۆ ڕێگری لە بەفیرۆدانی ئاو، 31 تیم بۆ چاودێری کردنی ماڵان لە گەڕەکەکانی هەولێر دانراون".

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.