بەڕێوەبەرایەتیی کەشناسی و بومەلەرزەزانیی هەرێمی کوردستان پێشبینییەکانی بۆ کەشوهەوای 48 کاتژمێری داهاتوو خستەڕوو و دەڵێت، ئەمڕۆ و سبەی ئاسمان ساماڵ دەبێت و پلەی گەرما بەرز دەبێتەوە.
ڕۆژی یەکشەممە، 10ـی ئاب، بەڕیوەبەرایەتیی کەشناسی و بومەلەرزەزانیی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند: ئەمڕۆ و سبەی ئاسمان ساماڵ دەبێت و پلەی گەرما بەرز دەبێتەوە.
پێشبینیش دەکات دووشەممە، 11ـی ئاب، ئاسمان ساماڵ دەبێت، هەروەها پلەی گەرما بەراورد بە تۆمارکراوەکانی ئەمڕۆ نزم دەبێتەوە.
پلەی گەرمای تۆمارکراو لە شار و شارۆچکەکانی هەرێمی کوردستان بۆ ڕۆژی یەکشەممە، 10ـی ئاب.
هەولێر : 44 پلەی سیلیزی
سلێمانی : 42 پلەی سیلیزی
دهۆک : 44 پلەی سیلیزی
کەرکوک : 46 پلەی سیلیزی
زاخۆ : 44 پلەی سیلیزی
هەڵەبجە : 43 پلەی سیلیزی
سۆران : 43 پلەی سیلیزی
حاجی ئۆمەران : 34 پلەی سیلیزی
گەرمیان 47 پلەی سیلیزی
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.