بەرێوەبەری پەروەردەی کەرکووک، دوای لێکۆڵینەوە لەسەر تێوەگلانی لە گەندەڵی، لە کارەکەی دوورخرایەوە.
ئەمڕۆ یەکشەممە 10ـی ئابی 2025 سەرچاوەیەک لە پەروەردەی کەرکووک بە "هەڵۆ جەباری" پەیامنێری "کوردستان تیڤی"ی راگەیاند، بەڕێوەبەری پەروەردەی کەرکووک لێکۆلینەوەی لێ کراوە و چەندین دۆسیەی گەندەڵیی لێ ئاشکرا بووە.
"مەنسور مزری سلوم" بەرێوەبەری گشتیی پەروەردەی کەرکووک، بەگوێرەی بڕیاری وەزارەتی پەروەردەی عێراق لە کارەکەی دوورخراوەتەوە و تا ئێستا کەس لە شوێنی دانەنراوە.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.