لە گەڕەکی شێروانەی شاری کەلار، هاووڵاتییەکا لە ناو بیردا بە تەزووی کارەبا گیانی لەدەست دا.
ڕۆژی یەکشەممە 10ـی ئابی 2025، رەفیق قادر، بەڕێوەبەری "نەخۆشخانەی فریاکەوتنی شەهید هەژار" لە کەلار بە محەممەد ساڵح، پەیامنێری "کوردستان تیڤی"ی ڕاگەیاند، سەرلەبەیانیی ئەمڕۆ هاوڵاتییەک بەناوی "وەفیق سابر عەباس"، لەدایکبووی 1969، لە گەڕەکی شێروانەی شاری کەلار، لەناو بیردا گیانی لەدەست داوە.
بەڕێوەبەری "نەخۆشخانەی فریاکەوتنی شەهید هەژار" وتیشی ئەم هاووڵاتییە لەناو بیرەکەدا کارەبا گرتوویەتی و بەوهۆیەوە گیانی لەدەست داوە.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.